Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

بۆچی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژبە ئافرەتان بەردەوامە؟ ‬‬


19 Aug 2013
‬كەچی‮ ‬تاكو ئەمڕۆ لەناوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬و میدیایدا زۆر بەگەرموگوڕی‮ ‬هەواڵ و بابەتی‮ ‬جیاواز سەبارەت بە چەوسانەوە‮ ‬،‮ ‬كوشتن و دەستدرێژی‮ ‬كردنە سەر ژنان بڵاو دەكرێتەوە‮!!‬ لە ماوەی‮ ‬ئەو مێژووەدا جۆرەها‮ ‬هەنگاو هەڵێندراوە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەم دیاردە نامرۆییە لە كۆمەڵگای‮ ‬كوردی‮ ‬بنبڕ‮ ‬بكرێت‮. ‬دەركردنی‮ ‬یاساو تەشریعی‮ ‬تایبەت،‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬بنكەو دامەزراوەی‮ ‬پەیوەست بە بەرەنگار بوونەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بەئافرەتان،‮ ‬جموجۆڵی‮ ‬كاری‮ ‬ڕێكخراوەیی‮ ‬مەدەنی‮ ‬ئافرەتان،‮ ‬كە خۆی‮ ‬لەسەدان‮ ‬ڕێكخراو دەدات،‮ ‬كردنەوەی‮ ‬هەزاران جۆری‮ ‬خول و‮ ‬ڕاهێنانی‮ ‬تایبەت بۆ هوشیار كردنەوەی‮ ‬خودی‮ ‬ژن،‮ ‬كردنەوەی‮ ‬ماڵی‮ ‬داڵدەدان بۆ ئافرەتان،‮ ‬هەبوونی‮ ‬وەزیری‮ ‬هەرێم بۆ كاروباری‮ ‬ژنان لە كابینەی‮ ‬پێنجەم،‮ ‬بوونی‮ ‬لێژنەیەكی‮ ‬تایبەت بە كاروباری‮ ‬ژنان لەناو پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ئەنجوومەنێكی‮ ‬تایبەت بە كاروباری‮ ‬خانمان لە حكومەتی‮ ‬كابینەی‮ ‬شەشەم و حەوتەمدا،‮ ‬هەمواركردنی‮ ‬چەند‮ ‬یاسایەك بەتایبەتی‮ ‬یاسای‮ ‬باری‮ ‬كەسی‮ ‬،‮ ‬كە هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بە‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬مێینە،‮ ‬دەركردنی‮ ‬یاسای‮ ‬دژ بە توندوتیژی‮ ‬خێزانی‮. ‬هەموو ئەو هەنگاوانە هاویشتراون،‮ ‬كەچی‮ ‬ئامارەكان ساڵ لە دوای‮ ‬ساڵ‮ ‬ڕێژەی‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەتانمان بەرزتر نیشان دەدەن،‮ ‬بۆچی؟‮!‬ هۆكارەكان بەشێوەیەكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ دوو خاڵی‮ ‬جەوهەری‮ ‬دەگەڕێنەوە‮:‬ یەكەم‮: ‬نەهاتنە ئارای‮ ‬دۆخێك لە دانپێدانانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬سەبارەت بە هەبوونی‮ ‬گرفتی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بە ژنان‮.‬ مەبەست لەو خاڵە ئەوەیە كە تابە ئەمڕۆ لەناوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬كۆمەڵایەتیدا،‮ ‬لەسەر هەردوو ئاستی‮ ‬ڕەگەزی،‮ ‬و چین وتوێژەكاندا ئەو قەناعەتە بۆ زۆربەی‮ ‬تاكەكانی‮ ‬ئەو كۆمەڵگایە دروست نەبووە كە‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬مێینە لەلایەن‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬نێرەوە دەچەوسێتەوە‮. ‬تەنانەت لەناو خودی‮ ‬ئافرەتانیش بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬ئەو هەست و هوشیاریە وەك پێویست دروست نەبووە‮. ‬لەبەرئەوەی‮ ‬كە ئەو مەسەلەیە تەنها لەسەر ئاستێكی‮ ‬زۆر بەرتەسكی‮ ‬توێژێكی‮ ‬هوشیار و‮ ‬ڕۆشنبیردا ماوەتەوە‮. ‬هەروەها ئەو كەسانەش هەستی‮ ‬پێدەكەن كە‮ ‬ڕۆژانە خۆیان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬توندوتیژیەكان دەبنەوە‮. ‬بۆ دڵنیا بوون لەو ئایدیایەی‮ ‬سەرەوە دەكرێ هەركەسە و لە دەوروبەری‮ ‬خۆی‮ ‬تاقیكردنەوەیەك ئەنجام بدات‮. ‬بەشێوەیەكی‮ ‬هەڕەمەكی‮ ‬لە هەردوو‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬نێر و مێ،‮ ‬بە‮ ‬ڕەچاوكردنی‮ ‬جیاوازی‮ ‬تەمەن و ئاستی‮ ‬خوێندەواری،‮ ‬چەند كەسێك لەسەر هەبوون‮ ‬یا نەبوونی‮ ‬پرسی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەتان بدوێنە،‮ ‬ئەو دەرئەنجامەی‮ ‬كە پێی‮ ‬دەگەی‮ ‬بریتی‮ ‬دەبێت لەوەی‮ ‬كە،‮ ‬ڕەنگە تەنها كەمینەیەك پێیان وابێت بەڵێ توندوتیژی‮ ‬بوونی‮ ‬هەیە،‮ ‬و پێویستە چارەسەر بكرێت،‮ ‬كەچی‮ ‬لەبەرامبەردا زۆرینە لەو بارەیەوە‮ ‬ڕای‮ ‬جیاوازتریان دەبێت‮. ‬هەندێك لەوانە‮ ‬پێیانوایە كە توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەتان مەسەلەیكی‮ ‬ئاساییە،‮ ‬جا‮ ‬ڕەنگە ئەمە وەڵامی‮ ‬ئەو ئافرەتە بێت كە چەندینجار لەلایەن هاوسەر‮ ‬یا ئەندامانی‮ ‬خێزانەكەی‮ ‬ئازار دراوە‮. ‬لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬ئەو لێدان و تەنبێ كردنی‮ ‬ژن لەلایەن‮ (‬مێرد،‮ ‬باوك،‮ ‬برا‮) ‬مافێكی‮ ‬ڕەوای‮ ‬پیاوە،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬لەسەر ئەو بنەمایە پەروەردە كراوە‮. ‬ڕەنگە هەندێك لە وەڵامەكان ئاماژە بەوە بكەن كە شتێك بەناوی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەتان هەر وجودی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو ئەمە میدیایە كە دروستیكردووە‮. ‬لەبەرئەوەی‮ ‬چەمكی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەتان بۆ ئەو كەسانە‮ ‬ڕوون و ئاشكرانییە و نازانێت توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەتان بەمانای‮ ‬چی‮ ‬دێت؟ ئەو نازانێت توندو تیژی‮ ‬دژ بە‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬مێینە هەر لێدان و ئازاری‮ ‬جەستەیی‮ ‬ناگرێتەوە،‮ ‬بەڵكو سنوورداركردنی‮ ‬ئازادییەكانە بە هەموو شێوەكانیەوە هەر لە‮ (‬لەبەركردنی‮ ‬جۆری‮ ‬جل و پۆشاك،‮ ‬كاركردن،‮ ‬دەرچوون،‮ ‬خوێندن،‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬هاوسەری‮ ‬ژیان،‮ ‬جیاوازی‮ ‬پێكردنی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬نێر،‮ ‬ئازاد نەبوونی‮ ‬لە كاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و‮...‬هتد‮) ‬دەگرێتەوە‮. ‬ڕەنگە هەندێك لە وەڵامەكانیش ئاماژە بەوە بكەن كە نەك هەر توندوتیژی‮ ‬بەرامبەر بە ئافرەت ئەنجام نادرێت و شتێك بەناوی‮ ‬چەوسانەوەی‮ ‬ئەوان بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو بەپێچەوانەوە خەریكە دەسەڵاتی‮ ‬ئافرەت لە كۆمەڵگادا ئەوەندە زیاد دەكات،‮ ‬زاڵ دەبێت بەسەر دەسەڵاتی‮ ‬پیاودا‮. ‬كەواتە زۆربەی‮ ‬ئەم‮ ‬تێڕوانینانە خۆی‮ ‬لەخۆیدا مەسەلەی‮ ‬هەبوونی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەتان‮ ‬ڕەت دەكاتەوە‮. ‬كەواتە شتێك كە لە دیدی‮ ‬زۆرینەدا بوونی‮ ‬نەبێت چۆن دەكرێ كاربكرێت بۆ چارەسەركردنی؟‮!!.‬ دووەم‮: ‬لاوازی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬پیاوان بەشێوەیەكی‮ ‬كرداری‮ ‬لە‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬ئەم دیاردەیە لەسەر ئاستێكی‮ ‬بەرفراواندا‮.‬ بەشێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬نواندن دژ‮ ‬بە ئافرەتان،‮ ‬ڕەنگە بۆ لاوازی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬و ناهوشیاری‮ ‬خودی‮ ‬ئافرەتان بگەڕێتەوە،‮ ‬بەڵام بكەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬و كاریگەر لە دروستكردنی‮ ‬ئەو دۆخە پڕ‮ ‬لە توندوتیژیە بەرامبەر بە ژنان‮ ‬پیاوانن‮. ‬تەنانەت زۆربەی‮ ‬لێكۆڵینەوە و زانیاریەكانیش دەریدەخەن كە لە كۆمەڵگای‮ ‬كوردیدا زۆربەی‮ ‬جۆری‮ ‬توندو تیژیەكان،‮ ‬هەر لە ئازاردانی‮ ‬جەستەییەوە بگرە تا كوشتن و ئازاردانی‮ ‬دەروونی‮ ‬ئافرەت،‮ ‬هەر لەلایەن پیاوانەوە ئەنجام دەدرێت‮. ‬كەچی‮ ‬لە كاتی‮ ‬ڕووبەڕوو بوونەوەی‮ ‬ئەم دیاردەیە و،‮ ‬هەوڵەكان بۆ چارەسەركردن،‮ ‬زۆربەی‮ ‬كات ئەركەكان زیاتر دەخرێتە ئەستۆی‮ ‬خودی‮ ‬ژنانەوە‮ ‬،‮ ‬لەبەرامبەردا‮ ‬پیاوان لەدەرەوەی‮ ‬هاوكێشەكە وەك تەماشاكەر دەوەستن و‮ ‬ڕەخنە دەگرن‮. ‬ئەمە لەكاتێكدایە كە تەنانەت دەسەڵاتی‮ ‬دەركردنی‮ ‬یاسا و‮ ‬ڕێنماییەكانیش سەبارەت بە چارەسەركردن،‮ ‬و كەمكردنەوەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەتان،‮ ‬و دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردنی‮ ‬یاساو‮ ‬ڕێساكان،‮ ‬و عەقلیەتی‮ ‬ئیدارەكردنی‮ ‬كۆمەڵگاش،‮ ‬زۆرینەی‮ ‬هەر بەدەستی‮ ‬پیاوەوەیە‮. ‬كەچی‮ ‬ئەو بكەرە كاریگەرە زۆر كەم بەشێوەیەكی‮ ‬كرداری‮ ‬بەشداری‮ ‬لە چارەسەركردنی‮ ‬گرفتەكەدا‮ ‬دەكات‮. ‬ كەواتە باشترین‮ ‬ڕێگا چارە و میكانیزم بۆ كەمكردنەوەی‮ ‬دیاردەی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەتان،‮ ‬و نەهێشتنی‮ ‬ئەم دیاردەیە لەو دوو خاڵە خۆی‮ ‬دەبینێتەوە‮: ‬ 1‮- ‬هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە چارەسەر و پێشنیارەكانی‮ ‬پێشووتر كە وەك پێویست نەیتوانیووە خزمەتی‮ ‬دۆخەكە بكات‮. ‬هەروەها دروستكردنی‮ ‬كەشێكی‮ ‬دانپێدانان و كۆدەنگی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬لەسەر هەبوونی‮ ‬ئەو دیاردەیە و سەیركردنی‮ ‬بە چاوی‮ ‬كێشە،‮ ‬و داڕشتنی‮ ‬پلانێكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬لەسەر هەرسێ ئاستەكانی‮ (‬كورتخایەن،‮ ‬مام ناوەند و درێژخایەن‮) ‬ی‮ ‬هەمە لایەن،‮ ‬كە گشت بوارەكانی‮ ‬پەروەردەیی،‮ ‬میدیایی،‮ ‬ڕێكخراوەیی،‮ ‬یاسایی،‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬سیاسی‮ ‬بگرێتەوە،‮ ‬بەمەرجێك كۆی‮ ‬كۆمەڵگا بەشداری‮ ‬لە جێبەجێكردنی‮ ‬ئەو پلانەدا بكات‮. ‬ 2‮- ‬كارا كردنی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬بەشداری‮ ‬پیاوان لە هەمبەر‮ ‬ڕووبەڕوو بوونەوەی‮ ‬ئەو كێشەیە،‮ ‬كە خۆیان بكەری‮ ‬سەرەكین تیایدا‮. ‬كە ئەوەش بە‮ ‬ڕێگای‮ ‬فراوان بوونی‮ ‬ئاستی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬پیاوان نەك هەر تەنها ئافرەتان،‮ ‬لە خولی‮ ‬هوشیاركردنەوە و كارو چالاكیەكانی‮ ‬پەیوەست بە توندوتیژی‮ ‬دژ بە ئافرەتان‮. ‬هەروەها جەختكردنەوەی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬ئاینی‮ ‬لەسەر ئەو بابەتە لە مزگەوتەكاندا بەشێوەیەكی‮ ‬بەردەوام،‮ ‬جارێكیتر خزمەتێكی‮ ‬زیاتر بە كەمكردنەوەی‮ ‬ئەو دیاردەیە دەكات‮.‬ ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
له‌ رێوان وه‌رگیراوه‌

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1062) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se