Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

چۆنیه‌تی کاریگه‌ری کۆمه‌ڵه‌ ئاینیه‌کان له‌سه‌ر یه‌کسانی نێوان ژن و پیاوله‌ کۆمه‌ڵگای سویدا!


12 Jun 2013
"چۆنیه‌تی کاریگه‌ری کۆمه‌ڵه‌ ئاینیه‌کان له‌سه‌ر یه‌کسانی نێوان ژن و پیاوله‌ کۆمه‌ڵگای سویدا" ناونێشانی پانێڵێک بوو که‌ رۆژی 5.6.2013 له‌ په‌رله‌مانی سوید به‌ڕێوه‌ چوو!

چه‌ند سه‌رنجێک له‌سه‌ر باسه‌کانی ئه‌و پانێله‌

بڕگه‌کانی باسه‌کان به‌ گشتی:

"کۆنوانسۆنی یو ئێن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داب و نه‌ریتانه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر پایه‌ی باڵاده‌ستبونی ڕه‌گه‌زێک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وی تردا دروست بوه‌. وه‌ ژن و پیاو له‌ ژێر سایه‌ی هه‌مان هه‌لومه‌رجدا مافه‌ مرۆییه‌کان و ئازادیه‌کانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکرێت."

• ئایا گونجاوه‌ بوجه‌ی ده‌وڵه‌ت بدرێت به‌و پرۆژانه‌ی که‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پرنسیپانه‌ کارده‌که‌ن؟
• ئایا کۆمه‌ڵه‌ ئاینیه‌کان و پیاوانی دینی چۆن ده‌توانن خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م باسانه‌دا بگونجێنن، له‌کاتێکدا که‌ پاره‌ی ده‌وڵه‌تیان بۆ خه‌رج ده‌کرێت؟؟؟
• ئه‌م باسانه‌ له‌به‌رامبه‌ر دیارده‌کانی هاوسه‌رگیری منداڵ و مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف و ئه‌و باسه‌ی که‌ له‌م دواییانه‌دا سه‌باره‌ت به‌ مزگه‌وته‌کانی سوید بڵاو بوه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو؟؟؟)

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ وه‌ک سه‌نته‌ری نینا له‌وێ ئاماده‌یمان هه‌بوو وه‌ به‌شدار بوین له‌ گفتوگۆ کراوه‌که‌دا له‌گه‌ڵ ئاماده‌ بواندا، پێم باش بوو کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕاکانی خۆم که‌ له‌وێ باسم کرد بخه‌مه‌ڕوو:

له‌ کاتێکدا باس له‌ ئاین ده‌که‌ین بێگومان هه‌ر ئاینه‌ قورئانێک یان بیبلێکی هه‌یه‌ و له‌سه‌ر بنه‌ماو پرینسیپێکی دیاریکراو دامه‌زراوه‌‌ که‌ قابیلی ده‌سکاری و گۆڕان نیه‌، تا قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بکرێت که‌ ئاین پێش بکه‌وێ یان له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤدا خۆی بگونجینیت، من پێم وایه‌ ئاین هه‌ر ئاینه‌و هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ نوسراوه‌ته‌وه‌ و کاری پێکراوه‌ به‌درێژای مێژوو.
کێشه‌که‌ له‌ پێشکه‌وتن و گۆڕانکاری له‌ ئایندا نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاینه‌کان تێڕوانینیان بۆ ژن وه‌ک یه‌که‌ که‌ به‌ مرۆڤی کامل ڕه‌چاو ناکرێت و له‌ زۆربه‌ی مافه‌کاندا به‌ نیوه‌ی پیاو ئه‌ژمارده‌کریت، ئه‌مه‌ش له‌ ئاینه‌کاندا نه‌گۆڕه‌.

ئێمه‌ وه‌ک که‌سانێک که‌ ساله‌هایه‌ لێره‌ین، ئیتر ئه‌و پاساوه‌مان بۆ قبوڵ ناکرێت که‌ که‌ گوایه‌ مرۆڤه‌کان له ‌کولتورو داب نه‌ریتی جیاوازه‌وه‌ هاتون و به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ مافه‌کانیان پیشێلده‌کرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماف و ئازادیه‌‌کانی مرۆڤ، مافه‌کانی منداڵ .... په‌یوه‌ندیان به‌ کولتوره‌وه‌ نیه‌و ده‌بێت بۆ هه‌موو مرۆڤێک و له‌هه‌ر شوێنێک وه‌ک یه‌ک چاولێبکرێت.
ئاین لێره‌ باوه‌ڕی شه‌خسی مرۆڤه‌ و ده‌ست له‌ ده‌سه‌ڵات و یاسا وه‌رنادات وئه‌مه‌ش ده‌بێت بۆ هه‌موو ئاینه‌کان وه‌ک یه‌ک بێت، هه‌رکه‌س هه‌ر ئاینێکی هه‌یه‌ با ئازاد بێت وه‌ک تاک، به‌ڵام:
له‌ کاتێکدا که‌ ئاین لێره‌ جیایه‌ له‌ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌لات ده‌سه‌ڵات و یاسا وابه‌سته‌ی ئاینن، که‌واته‌ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌و مزگه‌وته‌ ئاینیانه‌ی که‌ لێره‌ کراونه‌ته‌وه‌و سه‌ر به سیسته‌می ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتن، لێره‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کانی خۆیاندا ده‌که‌ن و، ده‌ستیان له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی ژنان وگه‌نج و منداڵ وه‌رده‌ده‌ن هه‌ر له‌ به‌یانی تا سه‌ر جێگای نوستن. وه‌ له‌ڕێگای ئه‌و بنکه‌و دامه‌زراوه‌ ‌ ئاینیانه‌وه‌ ژن و منداڵ لێره‌ش بێ ماف ده‌کرێت.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ چیتر نابێ به‌ پاساوی ئازادی بیروراو ئاین ڕێگا به‌م بێمافیانه‌ بدرێت. له‌کاتێکدا که‌ بوجه‌ی ئه‌و ڕێکخراوو بنکانه‌ی که‌ به‌رگری له‌ مافی مرۆڤ ده‌که‌ن و کار له‌گه‌ل کۆمه‌ڵگای په‌نابه‌ر ده‌که‌ن ساڵ له‌دوای ساڵ که‌م ده‌که‌نه‌وه‌، به‌لام بوجه‌ی بنکه‌و کۆمه‌ڵه‌ دینیه‌کان که‌ چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش 25 بوه‌ ئیستا گه‌یشتوه‌ته‌ 75 ملیۆن، بۆ ئه‌وه‌ چی ده‌ڵێن؟
ئایا ئه‌وه‌ ساتو سه‌ودای سیاسی نیه‌ که‌ له‌ژێر سایه‌یدا مافی مرۆڤ تێیدا پێشێل ده‌کرێن؟؟
به‌شداربونی پانێڵه‌که‌، نوێنه‌رانی هه‌موو حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌ ده‌زگای کلتوریدا. یه‌کێك له‌ لێپرسراونی ده‌زگای ده‌وڵه‌ت بۆ دانانی بوجه‌ بۆ کۆمه‌ڵه‌ ئاینیه‌کان. هایده‌ی ده‌راگاهی، پسپۆڕی ئه‌ده‌بیات و هه‌ڵسوڕاوی ژنان. پسپۆران له‌ بواری سیاسی و ئاینی و پیاوانی ئاینی.
به‌ڕێوه‌بردنی پانێڵ له‌لایه‌ن ئامینه‌ کاکه‌ باوه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید.


هه‌ڵاڵه‌ رافع

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (1512) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌





بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se