گفتوگۆ و سیمینار لە سەنتەری نینا!

گفتوگۆیەکی بەپێز و چڕوپڕ بە بەشداری چالاکانەی ئامادەبووان و بەڕێوەبردنی نووسەرو شارەزا لە بواری تەندروستی جەستەیی و فکری و دەروونی ( هاوبیر کامەران ) سازدرا.


دانیشتنەکە کراوەبوو بۆ ستافی سەنتەر یان کەسانی دیکە کە کار لەم بوارەدا دەکەن و بۆ ئەوانەش کە ڕوو لە سەنتەر دەکەن.

دۆخی کۆمەڵایەتی و چەپاندن و نەبوونی ئازادی و مافی تاکی کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت بۆ ئێمەی کوردستانی، نەک تەنها ئەم ووڵاتانە بەڵکو لە هەموو جیهاندا، بەڵام هەریەکە لە ئاستێک و بەشێوەیەکی جیاواز کاریگەری لەسەر کەسایەتی و هەڵسوکەوتی تاکەکان دادەنێ.


تاک لە هەموو قۆناغەکانی ژیانیدا پێویستی بە گفتوگۆو کرانەوەیە دەربارەی بابەتە جەستەیی و دەروونی و فکریەکان و چۆنیەتی کارکردن لەسەریان و پەیوەستکردنیان بە ژیانی ژیواری ڕۆژانەوە بە شێوەیەکی تەندروست.


سەنتەری نینا جگە لەوەی کە کاری سەرەکی کارکردنی مەیدانیە لەسەر ڕوبەڕوبووانی توندوتیژیی و بڵاوکردنەوەی زانیاری و هوشیاری لەم بارەیەوە، بەدەر لەوەی کە لە چوارچێوە گەورەکەیدا لەسەر پرسی یەکسانی وەک پرسێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی کاردەکات.
یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی کاری مەیدانی کارکرنە لەسەر تاکەکان بۆ گێڕانەوەی ئیرادە و هێز وەک تاکێکی سەربەخۆو بەردەوامیدان بە ژیان لە کەشێکی تەندروستدا، بۆیە ئەم جۆرە گفتوگۆیانە یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بەرەوپێشچونی کاری سەنتەر لە ئاستی تاکەکاندا.


سەرچاوەو ئاراستەی گفتوگۆکان پێکهاتبوو لە ئەزموون و چیرۆکی جیاوازو واقیعی ئامادەبووان کە هەریەکە بۆ خۆی دەکرا ببێتە سەرچاوەی باسێک کە هەمووان پێکەوە سوودو ئەزمونی لێوەربگرن.

لە کەشێکی کراوەدا زۆرێک لەو باسانەی کە مرۆڤ لە کاتی دیکەدا نەیتوانیوە بیدرکێنێ یان بوروژێنێ، لەم دەرفەتەدا قسەیان لەسەر دەکراو دەبوونە جێگای تێڕامان و قسەکردنی تاک تاک و سەرنج و بۆچوونی ئامادەبوانیش.


بەڕێوەبەری بەرنامە هاوبیر کامەران بە لێهاتویی و لە ئەزمونێکی زۆری کاروچالاکیەوە لەم نێوەندەدا بەشێوەیەکی دڵخوازی هەمووان باس و خواسەکانی بە پرسیار لە ناخی هەمواندا دەوروژاند و سەرەنجام زۆرێک لە وەڵامەکان لێدەگەڕا بۆ ئامادەبوان.

بەهیوای بەرنامەو چالاکی زیاتری رۆشنفکری و دەروونی لەم چەشنە لە پرۆگرامەکانی ساڵی ٢٠١٨ دا.



سەنتەری نینا
٤/٣/٢٠١٨


1-siminar-hawbir-03-03-18.jpg


2-siminar-hawbir-03-03-18.jpg