کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی کارو پلاندانانی ستافی سەنتەری نینا!
بە ئامادەبوونی نیوەی زیاتری ستافی سەنتەر کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی کارو چالاکیەکانی ساڵی ٢٠١٧ و دانانی پلانی ساڵی ٢٠١٨ ی سەنتەر ئەنجامدرا.
گرنگترین تەوەرەکانی/ • پرۆتۆکۆڵ، بە پێی ماتریاڵەکانی کۆبونەوەکە کە لە چەند ڕۆژی پێشودا ئامادەکرابوو.
• پیاچوونەوە بە چالاکیەکانی ساڵی ٢٠١٧ و هەڵسەنگاندنیان.
• ئامارو ڕاپۆرتی کاری شەڵتەر و چەندایەتی و جۆرایەتی ئەو کەیسانەی ڕویان لە سەنتەر کردوە کە ئامارەکەی لە ساڵی ٢٠١٧ دا ١٠٥ کەیس بووە.
• ڕاپۆرتی دارایی و باری ئابوری سەنتەر.
• پیاچوونەوەیەکی گشتی بە پەیڕەوی ناوخۆدا، لە کۆتاییدا گۆڕانکاری لە هەندێک لە بڕگەکانی سپێردرا بە گروپێکی دیاری کراو لە ستاف.
• گفتوگۆ سەبارەت بە پێشنیارەکانی بەرنامەکانی سەنتەر لە ٢٠١٨ دا.
• بەرەوپێشبردنی زیاتری سەنتەر لە مەیدانی ڕاگەیاندن.
• یەکێک لە تەوەرە تایبەتەکان دەربارەی شێوە و ئاستی پەیوەندیەکان و هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوو شەڵتەرە هاوشێوەکان لە کوردستان بوو.
• دیاریکردنی بۆردی ڕاوێژی سەنتەر، ستافی کارو بەڕێوەبەری جێبەجێکردن.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا ئەو گۆڕانکاریانەی کە بڕیاریان لەسەردرا سپێردرا بە دەستەی بەڕێوەبەری داهاتوی سەنتەر، بەهاوکاری بۆردی ڕاوێژکاری.
بەهیوای ساڵێکی پڕ کارو بەرهەم وسوود بۆ بۆردی ڕاوێژ، ستافی بەڕێوەبەرو هەموو ئەوانەی کە ڕوو لە سەنتەر دەکەن.
سەنتەری نینا ٤/٣/٢٠١٨


|