به‌شداری سه‌نته‌ری نینا له‌ داڕشتنی پێشنیاز بۆ ستراتیژی کارکردنی ده‌وڵه‌تی سوید سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی له‌ژێر ناوی شه‌ره‌ف!

سه‌نته‌ری نینا به‌ نوێنه‌رایه‌تی ( هه‌ڵاله‌ ڕافع و سوعاد عه‌لی ) له‌گه‌ڵ سێ ڕێکخراوی تردا له‌لایه‌ن ناوه‌ندی شه‌ڵته‌ره‌کانی سویده‌وه‌ UNIZON له‌ ڕۆژی 14/11/2017 بانگهێشتکرابوون بۆ داڕشتنی لائیحه‌یه‌کی پێشنیازیی سه‌باره‌ت به‌ ستراتیژیی و به‌رنامه ‌و شێوه‌ی کارکردنی ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌موو داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کاندا له‌سه‌ر توندوتیژی به‌ بیانوی شه‌ره‌ف، وه‌ پێشکه‌شکردنی لائیحه‌که‌ بۆ دانانی پلانێک له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2018، بۆ په‌سه‌ندکردن و کارپێکردنی له‌لایه‌ن ده‌زگاکانه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌وڵه‌ت له‌ دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان.


شایانی باسه‌‌ ئێمه‌ وه‌ک سه‌نته‌ری نینا چه‌نده‌ها ساڵه‌ له‌هه‌وڵی ئه‌وە‌داین‌ کە ده‌وڵه‌ت پلان و ستراتیژی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ ئه‌م جۆره‌ له‌ توندوتیژی.
خۆشبه‌ختانه‌ وا ئێستا هه‌وڵه‌کان ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام و پێشنیازه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی چاویان لێده‌کرێت و وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو پشتی پێده‌به‌سترێت بۆ دانانی ستراتیژیه‌کی تایبه‌ت له‌م بواره‌دا.

لائیحه‌که‌ 13 خاڵ له‌خۆی ده‌گرێت و په‌یوه‌ندی به‌ ده‌زگاکانی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شاره‌وانیه‌کاندا، مافی منداڵان و گه‌نجان، قوتابخانه‌کان، ده‌زگای کۆچ، نه‌خۆشخانه‌کان، دادگا و یاساکانه‌وه‌ هه‌یه‌.

سه‌نته‌ری نینا
2017-11-17


unizon-laiha-2.jpg


unizon-laiha-3.jpg


unizon-laiha-4.jpg