له‌گه‌ڵمان بن له‌ هه‌فته‌ی ئه‌لمێ داڵنی 2017 له‌ گۆتلاند!

له‌گه‌ڵمان بن له‌ هه‌فته‌ی ئه‌لمێ داڵنی 2017 له‌ گۆتلاند!

گه‌وره‌ترین کۆبونه‌وه‌ی سیاسی ساڵانه‌یه‌ له‌ سوید
Vi ses på Almedalsveckan 2017

هه‌فته‌یه‌ک له‌ ووتار، کۆڕو سیمینارو چالاکی جۆراوجۆر،‌‌ که‌ بۆ زیاتر له‌ 40 ساڵ ده‌چێت وه‌ک کلتورێک سه‌باره‌ت به‌ باسه‌، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کانی سوید ڕێکده‌خرێت. له‌ ساڵی 1968 وه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی که‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌و خوێندنی ئه‌وکات ( ئولوف پاڵمێ‌، سۆسیال دیموکرات) له‌دوای پیکابێکه‌وه‌ له‌وێ ووتاری ده‌دا، ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ بووه‌ به‌ سونه‌تێکی ساڵانه‌ی سیاسی گرنگ له ووڵاتی‌ سویددا.

له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌موو حیزبه‌ سیاسیه‌کان ئه‌وانه‌ی که‌ حکومه‌تیان پێکهێناوه‌ و ئۆپۆزسیۆنیش به‌شداری سه‌ره‌کیان هه‌یه‌. به‌دوای ئه‌مانه‌شدا ڕێکخراو و کۆڕوکۆمه‌ڵه‌کان له‌ چالاکیه‌کانیاندا و به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به‌ دیالۆگ له‌ نێوان کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری پێویست، باس له‌ بارودۆخه‌ سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مه‌یدانه‌ جۆراوجۆره‌کان ده‌که‌ن، گرفته‌کانی ده‌خه‌نه‌ڕوو، سه‌رنج و ره‌خنه‌و که‌موو کوڕیه‌کان ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ده‌زگاپه‌یوه‌ندیداره‌کانی ئه‌و مه‌یدانانه‌.


به‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌نته‌ری نینا وه‌ک ساڵانی پێشو به‌چه‌ند چالاکیه‌ک به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێکخراوو لایه‌نی تر له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شدار دەبێت.


چالاکیه‌کان به‌گشتی:
ده‌رباره‌ی توندوتیژی به‌ گشتی ( له‌ نێوان نزیکه‌کاندا ) و توندوتیژی له‌ژیر ناوی شه‌ره‌ف به‌ تایبه‌تی.

سینه‌مای بچوک:
هه‌مو ڕۆژانی ئه‌لمێ داڵن، له‌ یه‌کێک له‌ گۆره‌پانه‌کاندا به‌ درێژایی ڕۆژ، خه‌ڵک ده‌توانی له‌ ناو شیۆسکێکدا سه‌یری فیلمی جیاواز بکات له‌م باره‌یه‌وه.

شانۆی سه‌رشه‌قام
کێ به‌رپرسه‌؟ من، تۆ؟
له‌گه‌ڵ شانۆکار ضیاء الحجازی
له‌ ڕۆژانی 3-4/ 7، دووجار له‌ ڕۆژێکدا.

فیستیڤاڵی فیلم پانێڵ
لە سینەمای Folkets Bio لە رۆژی 5/7 کاتژمێر 9:00 - 14:30

لایه‌نه‌کان: شه‌ڵته‌ری یاخیبون، سه‌نته‌ری نینا، ڕێکخراوی منداڵان ببینه، سینه‌مای Folkets Bio

Trots kvinnojour, IKKR- Kvinnojouren Nina, Se barnen, Folkets Bio, Stopp Film