سه‌نته‌ری نینا له‌ پانێڵێکدا ده‌رباره‌ی چۆنيه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نزیکه‌کاکندا!

پانێڵه‌که‌ به‌به‌شداری چه‌ند شاره‌زایه‌ک له‌بواره‌ جیاوازه‌کانی ئه‌و مه‌یدانه‌دا به‌ڕیوه‌جوو.

له‌ هه‌فته‌ی ئه‌ڵمێ داڵنی 2017 هه‌ڵاڵه‌ ڕافع به‌ نوێنه‌رایه‌تی شه‌ڵته‌ره‌کان و شاره‌زا له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ کارین یۆتبلاد: به‌رپرسی پۆلیس له‌ ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی سوید، پێتێر مونک: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کۆمپانیای ته‌ندروستی سوید، پێتر سڤێنسۆن: دامه‌زرێنه‌ری ڕێکخراوی به‌بێ ترس و توندوتیژی، ڕێبێکا لاگ: پارێزه‌ر، به‌شداربوو له‌ پانێله‌که‌دا.

پانێڵێکی چڕو پڕو تایبه‌ت که ته‌نها‌ جه‌ختی له‌سه‌رشێوازی کارکردن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ مه‌یدانه‌ جۆراوجۆره‌کان ( خێزان، کار، قوتابخانه ‌) کرده‌وه، ئاماره‌کانی توندوتیژی و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌پێدانی شێوه‌ی کارکردن له‌ لایه‌ن ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان و پۆلیسه‌وه، ڕۆڵی یاسا و دادگا و دادوه‌ره‌کان.

باسێکی گرنگ که‌ تیشکی خرایه‌سه‌ر، کارکردن له‌ شه‌ڵته‌ره‌کاندا، که‌می پێداویستیه‌کان و زۆری به‌رپرسیاریه‌تی، خراپی باری ئابوری و نه‌بونی بوجه‌ی جێگیری ساڵانه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌کاره‌کان.

سه‌ره‌نجام ئه‌و پیشنیارانه‌ی که‌ به‌شدارانی پانێل هه‌یانبوو قسه‌ی لێکراو بڕیاره‌ وه‌ک پێشنیار بخرێته‌ به‌رده‌ست ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان.

له‌ کۆتاییدا ئه‌وه‌ی که‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ شه‌ڵته‌ره‌کانه‌وه‌ ، هه‌لاڵه‌ رافع له‌ دوو خاڵدا وه‌ک پێشنیار خستیه‌ به‌رده‌م ئه‌ندامانی پانێڵ و ئاماده‌بوان.
هه‌ر له‌وێ قسه‌ له‌وه‌کرا له‌ دوای پشووی هاوینه‌وه‌ به‌ پشتیوانی کارین یۆتبلاد که‌ ده‌ورێکی کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردن و کارئاسانی بۆ کاری ڕێکخراو و شه‌ڵته‌ره‌کان، پێشنیاره‌کان بخرێنه‌ به‌رده‌م وه‌زیری یه‌کسانی و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ریان.


ڕێکخه‌رانی پانێڵ:
Trots kvinnojour i Gotland, IKKR- Kvinnojouren Nina, Se Barnen, Film and Tel, Stopp Film.


سه‌نته‌ری نینا
2017-07-12

almadaln-2017-panel-1.jpg