برین، شانۆی سەرشەقام

برین!
نمایشی شانۆی سه‌رشه‌قام سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی، کێ به‌رپرسه‌؟ من، تۆ؟
له‌گه‌ڵ شانۆکار: ضیاء الحجازی

له‌ چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ری نینا له‌ هه‌فته‌ی ئه‌ڵمێ داڵن.

بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین کاریگه‌ری کارو چالاکیه‌کانمان به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین ژماره‌ی خه‌ڵکو و هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌بێت، پێویستمان به‌ شێوازی کاروچالاکی جۆراوجۆر ده‌بێت بۆ ده‌رخستنی گرفته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ڕێگاچاره‌که‌یان.

له‌م نێوه‌شدا هونه‌ر و ئه‌ده‌ب، به‌تایبه‌ت هونه‌ری سه‌رشه‌قام کاریگه‌ریه‌کی راسته‌وخۆی ده‌بێت و زوو ده‌گاته‌ بینه‌ر و بیسه‌ر.

به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌نته‌ری نینا به‌شێک له‌ کاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی کاری مه‌یدانیه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبه‌نه‌وه‌ی توندوتیژی به‌ گشتی و له‌به‌رامبه‌ر ژنان و منداڵان و گه‌نجاندا به‌ تایبه‌ت، به‌و پیێیه‌ش‌ به‌شێک له‌ چالاکه‌یه‌کانی مه‌یدانیه‌ و، پێمان وایه‌ جگه‌ له‌ گفتوگۆ و دانی زانیاری و ئامار، چالاکی مه‌یدانی کاریگه‌ری و تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌بێت، ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌کی زیندو و راسته‌وخۆ گرفته‌کان بخاته‌ ڕوو، له‌هه‌مان کاتدا ده‌بێته‌ هۆی راکێشانی سه‌رنجی خه‌لکانێکی زیاتر و گرنگی پێدان و به‌شداریکردنیان له‌ پرسه‌که‌دا.


له‌ هه‌فته‌ی ئه‌ڵمێداڵن که‌ له‌ ڕۆژه‌کانی 1 یولی تا 8 ی یولی هه‌مو ساڵێکه‌، له‌م ساڵدا 2017 له‌ یه‌کێک له‌ گۆره‌پانه‌کانی شاری ڤیسبی ( Visby Stortorget )له‌ چوار کاتی جیاوازدا له‌لایه‌ن شانۆکار ضیاء الحجازی نمایشێکی شانۆیی سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی، کێ به‌رپرسه‌؟ من، تۆ؟ له‌ ژێر ناونیشانی (برین) پیشکه‌ش کرا.

نمایشه‌که‌ بووه‌ جێگای سه‌رنجی ئاماده‌بوان و ڕێبوارانی گۆره‌پانه‌که‌، وه‌ توانی گفتوگۆ و پرسیارو وه‌ڵامێکی زۆر به‌دوای خۆیدا دروست بکات.
کارێکی جیاواز و سه‌رکه‌وتو


سه‌نته‌ری نینا
2017-07-11

3-2017.jpg