ئەزهەر ؛ سەرپۆشکردن نەریتە نەک فەریزەیەکی ئاینی

توێژینەوەیەک لەزانکۆی ئەزهەر لەسەر فەرزنەبوونی سەرپۆش پلەی نایاب وەردەگرێت و توێژینەوەکە دەیسەلمێنێت کە سەرپۆش نەریتە نەک فەریزەیەکی ئیسلام.

زانکۆی ئەزهەر بڕوانامەی دکتۆرای بەخشییە شێخ مستەفا محەممەد، لە شەریعە و یاسا بە پلەی نایاب، لەمەڕ نامەی دکتۆراکەی لە سەر باڵاپۆشی، کە


تێیدا لێکۆڵینەوەی لەسەر مێژووی سەرهەڵدان و لێکدانەوە جیاوازەکان بۆ باڵاپۆشی لە ئایینی ئیسلامدا کردووە.

شێخ مستەفا محەممەد، لە نامەی دکتۆراکەی ئاماژەی بە چەند لێکدانەوەیەک کردووە لەسەر راڤەکردنی لە دەرەوەی هەلومەرجە مێژووییەکان و هۆکاری دابەزینی ئەو دەقە ئایینیانە، کە بە گوتەی ئەو بووەتە هۆی لێکدانەوەیەکی هەڵە لەسەر باڵاپۆشی ئافرەتان ‌و وا بڵاوبووەتەوە کە مەبەست لێی سەرپۆشە بە هیچ شێوەیەک لە قورئاندا ئاماژەی پێ نەکراوە.

شێخ مستەفا محەممەد پێیوایە "راڤەکارانی دەقەکانی قورئان بەکارهێنانی ئایەتەکانیان لە شوێنی خۆی بەکارنەهێناوەو هەر کەسێک لەوان بە شێوەیەکی دوور لە واتا راستەقینەکەی لێکدانەوەی بۆ کردووە، تا رادەیەک واتاکای خۆی لەدەستداوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمزانینیان بۆ شیکردنەوە کە رەنگە بە هۆی گرێیەکی دەروونییەوە بێت".


هەر لەوبارەیەوە دەڵێ "هۆکارەکەی نەبوونی ئیجتیهادیکی تایبەتییە بۆ تیگەیشتنێکی قو‌وڵتر لەو دەقانە، ئەگەرچی ئەوەش دەزانن کە هەر کەسێک لە ئاییندا ئیجتیهاد بکات لەلایەن خوای گەورەوە پاداشت دەکرێت، تەنانەت ئەگەر هەڵەش بکات".


شێخ مستەفا محەممەد و کەسانێکی هاوشێوەی ئەو، زانا و راڤەکارانی دیکەی ئایینی ئیسلام بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لەسەر چەمکی ''گواستنەوە پێش لێکدانەوە'' کار دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە دەقە ئایینیەکان.نەیارانی سەرپۆش لە ئایینی ئیسلامدا ئاماژە بە لێکدانەوەیەک هەڵە دەکەن لە سورەتی ''ئەحزاب'' لە ئایەتی 35 کە هاتووە


'وإژا سڕلتموهن متاعًا فاسڕلوهن من وراء حجاب ژلکم ڕگهر لقلوبکم وقلوبهن وما کان لکم ڕن تۆژوا رسول الله ولا ڕن تنکحوا ڕزواجه من بعده ڕبدا إن ژلکم کان عند الله عڤیما''.


ئەوان دەڵێن مەبەست لەم ئایاتە خێزانەکانی پێغەمبەرە نەک سەرجەم ئافرەتە مسوڵمانەکان کە لە نێوان پێغەمبەر و هاوەڵەکانی سنوورێک دانراوە.


لە لایەکی دیکەوە و لە ئایەتی (59)ی هەمان سورەتدا هاتووە


'یا ڕیها النبی قل لڕزواجک وبناتک ونساء المۆمنین یُدنین علیهن من جلابیبهن ژلک ڕدنى ڕن یعرفن فلا یۆژین وکان الله غفورا رحیما"


بۆ ئەم ئایەتەش دەڵێن خوای گەورە ئامۆژگاری پێغەمبەرەکەی کردووە کە خێزانەکانی سەرپۆش بکەن، بۆ ئەوەی نەبنە جێگەی سەرنجی پیاوانی دەوروبەر هەروەک چۆن کەنیزەکان بێ سەرپۆشن و بە ئاسانی جوانییەکانیان دەردەکەوێت.


جگە لەو دوو ئایەتە نەیارانی سەرپۆش باس لە ئایەتی (٣١) دەکەن لە سورەتی نور کە هاتووە


"وقل للمۆمنات یغچچن من ڕبێارهن ویحفڤن فروجهن ولا یبدین زینتهن إلا ما ڤهر منها ولیچربن بخمرهن على جیوبهن ولا یبدین زینتهن إلا لبعولهن ڕو آبائهن ڕو آباء بعولتهن ڕو ڕبنائهن ڕو ڕبناء بعولتهن ڕو إخوانهن ڕو بنی إخوانهن ڕو بنی ڕخواتهن ڕو نسائهن ڕو ما ملکت ڕیمانهن ڕو التابعین غیر ڕولی الاربە من الرجال ڕو الگفل الژین لم یڤهروا على عورات النساء ولا یچربن بڕرجلهن لیعلم ما یخفین من زینتهن وتوبوا إلى الله جمیعا ڕیها المۆمنون لعلکم تفلحون "


، رەخنەیان لەم ئایەتە ئەوەیە کە لە سەردەمە کۆنەکان لای ئافرەتان باو بووە کە گەردنیان ئاشکرا بکەن و لەگەڵ هاتنی ئیسلام ئەم دیاردەیە قەدەخەکرا.

هەندێ لە لێکۆڵەرانی ئایینی لەو باوەڕەدان کە ئەزهەر هیچ گومانێکی لەو بابەتەدا نەهێشتەوە بەوەی کە ئاخۆ سەرپۆش نەریتە یان خواپەرستییە و دەڵێن "خوای گەورە فەریزەی وای نەسەپاندووە".

له‌لڤینه‌وه‌