دەستەی کارگێڕی – Personal
بەشێکی کاروبارەکان کارمەندی دامەزراو دەیانکەن و بەشێکی تری کاری پشتگیریش کەسانێک دەیانکەن کە توانای فەڕمییان لە یاسا، یەکسانی، توندوتیژیی ناو خێزان، پەروەردە و فێرکردن/خوێندنی ئازاد، تەندروستیی خەڵک، دەروونناسی و دینامیکی خێزاندا هەیە و زۆربەیان دوو یان سێ زمان دەزانن و خۆیشیان ئەزموونی کۆچکرنیان هەیە.
هەروەها بەشێک لە کارەکان بە کەسانی خۆبەخش هەڵدەسوڕێت کە کار لە مەیدانی جیاوازی ڕێکخراودا دەکەن. هەموو خۆبەخشەکان بۆ کارەکان شارەزایی و بڕوانامە بنەڕەتییان هەیە.