لەبارەی ڕێکخراوەوە
مێژووی ڕێکخراوەکە
IKKR – کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان- ساڵی ١٩٩٤ لە ستۆکهۆلم، لەسەر دەستی پێنج ژن دامەزرا، کە پێشتر لە کوردستانی عێراقەوە چالاک بوون لە پرسی یەکسانی و بەتایبەتیش دژی توندوتیژیی پیاو بەرانبەر بە ژن و توندوتیژیی پەیوەست بە شەرەف و جیاکاریی ئێتنیکی. لە سەرەتادا ڕێکخراوەکە بە ناوی ”کۆمیتەی عێراقی بۆ مافەکانی ژنان” دامەزرا و لە هاوینی ساڵی ٢٠١٨ ناوی گۆڕا بۆ ”کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان”.
ئێمە هەر لە سەرەتاوە کارمان لە ئاستی دورمەودادا لەسەر دروستکردن و هەڵخڕاندنی ڕای گشتی و لە کورت مەودادا پشتگیریی ڕاستەوخۆی ئەو ژن و منداڵانە کردووە کە دووچاری توندوتیژی هاتوون، هەروەها کارمان لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی لەناو ئەو خێزانانەی کە ئەزموونی پەناهەندەیی/ کۆچکردنیان هەیە کردووە. لەناو چوارچێوەی کاروباری IKKR دا، ساڵی ٢٠٠٧ ”نینا – خانەی پاراستنی ژنان” و ساڵی ٢٠١٠ ”سەنتەر/ بنکەی ڕێنمایی و پاڵپشتیی – نینا” بۆ خێزان و گەنجان دامەزران.
بەدرێژایی ئەم ساڵانە لەنێو چالاکیەکاندا خولی فێربوونمان ڕێکخستووە، زانیاری پسپۆرانەو رێنوێنیمان پێشکەش بە دامودەزگای خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی، پۆلیس، تەندرووستی و کۆچ، هەروەها ڕێنماییدەری خێزان، پێداگۆگ و ڕێکخراوە خۆبەخشەکان کردووە.
لەبارەی ڕێکخراوەوە
(ناوی پێشوومان: کۆمیتەی عێراقی بۆ مافەکانی ژنان)
IKKR ڕێکخراوێکی خۆبەشی فێمینیستییە، وابەستەیی سیاسی و ئایینی نیە. کار لەپێناو بنبڕکردنی هەموو شێوازێکی توندوتیژی بەرانبەر بە ژن و کچان دەکات، هەم لە ئاستی تاکەکەس و هەم لە ئاستی گرووپدا، هەروەها یارمەتی و پشتگیریی و ڕێنوێنی پێشکەش بە ژن و کچی دووچاری توندوتیژی و هەڵاواردن دەکات.
زمانی کارکردنمان: سوێدی، ئینگلیزی، کوردیی ناوەند (سۆرانی) و کوردیی باکوور (کرمانجی)، عەرەبی، فارسی، داری و پێشتۆ.
ئامانجی ڕێکخراەکە ئەوەیە، بەشدار بێت لە بنیاتنان (دروستکردن)، پاراستن و گەشەی کۆمەڵگای دیموکرات و یەکساندا، کە تێیدا ژن و کچ مافی تەواوی ئینسانییان هەبێ. لەناو ئەم چوارچێوەیەدا IKKR بەتایبەت کار لەسەر ئەوە دەکات، تیشک و سەرنج بخرێتە سەر دۆخی ژنی پەنابەر/کۆچبەر وپشتگیرییان بکات، هەم لە ڕووی دووچاری توندوتیژیهاتن و هەم بەرگریکردن لە خۆیان و هەم خۆگونجاندنیان لەناو کۆمەڵگادا و ژیانێکی شایستە و سەربەخۆیان هەبێت. ئەوەش ئامانجە، کە هانی گفتوگۆکردن و تێگەیشتنی هاوبەش بدرێ لەنێوان ژنی پەنابەر و ژنی لێرە لەدایکبوو، لەنێوان ژنانێک بە شووناس و ئێتنیکیی جوداوە.
بەخێرهاتنی هەموو کەسێک دەکەین کە ڕێز لە پەیڕەوی ناوخۆی IKKR دەگرێت.