هاوکاری نەتەوەیی و نێونەتەوەیی – Nationell och internationell samverkan
بەدرێژایی چالاکیەکانمان توڕێکی فراوانمان لەگەڵ ڕێکخراو و کەسانی پەیوەندیداردا پێکهێناوە، کە وەکوو ئێمە بۆ هەمان مەبەست کار دەکەن، چ لە ئەورووپا و چ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، بەتایبەتیش لەناو کۆمەڵگای کوردیزمان و عەرەبیزماندا.
لە سوید ئەندامین لە یەکیەتی ڕێکخراو و خانەکانی ژنان/ کچاندا UNIZON ئونیزون. .
ساڵی ٢٠٠٩ (بە پاڵپشتیی ئەنجوومەنی پارێزگای ستۆکهۆلم) دەستپێشخەریمان کرد لە پێکهێنانی تۆڕێکی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان. بە هاوبەشی لەگەڵ ١٥ ڕێکخراو کارمان تێدا دەکرد، کە بارەگای لە ستۆکهۆلم – ئوپسالا – ڤێستمانەلاند و و سۆرملاند بوو. ژنانێک دایانمەزراند و بەڕێوەیان دەبرد، کە پاشخانیان لە ئەفریقا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، کە بە ئینگلیزی پێی دەگوترێ ناوچەی MENA .
لایەنێکی گرنگی تری کارە پێکەوەییەکانمان سەبارەت بە هاوکاریکردنی کەسانێکە لە ژنان و گەنجان کە دووچاری توندوتیژی هاتوون. زۆر جار سەبارەت بەو کەیسانە پێویستمان بە هاوکاری ڕێکخراو و دامودەزگاکان چ لە سوێد و یان لە وڵاتی دایک هەیە، تا بتوانین کۆمەک و ڕێنوێنی گونجاو بەکەسەکە پێشکەش بکەین و ئاسایش و ژیانی بپارێزین.
بە بێ کاری بەیەکەوەییی و هاوکاری هەموو ئەو لایەنانەی باسی لێوە دەکەین کارەکانمان ئەنجامێکی باشی نەدەبوو.