پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر کێشەی جیددیت لە ماڵەوە هەیە
ئێمە دەتوانین
- یارمەتی بدەین لە هەڵسەنگاندنی دۆخی تۆدا
- زانیارییت بدەینێ و ڕینماییت بکەین کە دەتوانیت چی بکەیت.
- پارێزەری لێزان ڕێنمایی یاساییت پێ بدات.
- یارمەتی بدرێیت پەیوەندی بە دامودەستگای حکوومییەوە بکەیت.
- یارمەتی بدرێیت کە شوێنی ژیانی پارێزراوت هەبێت.
- یارمەتی بدرێیت کە منداڵەکانت، یان کەسە نزیکەکانت بپارێزرێن.
تەلەفۆنی ئێشکگرمان، هەفتەی حەفت ڕۆژ و لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانییەوە تا ١٠ ی شەو کراوەیە. ئێشکگری چات لە هەفتەیەکدا، دوو ئێوارە کراوەیە. پرسیار لەبارەی پاڵپشتی و یارمەتییەوە بە ئیمەیل دەکرێت، ئێمە بەردەوام نامەگەیشتووەکان کە لە ٢٤ کاتژمێر درەنگتر ناخایەنێت دەخوێنینەوە. لەو کاتەوەی کە نامەکە هاتووە.
ئێمە ئەم زمانانە دەزانین: سۆرانی، کرمانجی، فارسی، داریی، تورکی، سوێدی و ئینگلیزی.
لە دەرەوەی وڵاتیت؟ ئێمە دەتوانین یارمەتیت بدەین!
ژن و گەنج کە لە دەرەوەی وڵات دەژین، یان بە سەردان لە وڵاتانی ترن و لە دۆخی خراپدان پەیوەندیمان پێوە دەکەن. لە ڕێگای پەیوەندیەکانمانەوە ئاسانکارییان بۆ دەکەین، کە لەو شوێنەی لێین، یارمەتی بدرێن.
لە کاتی پیویستدا یارمەتی ژنان دەدەین پەیوەندی بە دامودەستگای سوێدییەوە بکەن و هەروەها توانا و پسپۆریی خۆمان دەخەینە بەردەست کاری دامودەستگاکان.
بۆ پەیوەندیکردن.
ئێمە لەهەمان کاتدا یارمەتیی پیاوانیش دەدەین
لە گرووپی کارماندا ١ – ٢ پیاو هەن کە دەتوانن گفتوگۆ لەگەڵ پیاو بکەن کە داوای یارمەتی دەکات. پەیوەندیمان پێوە بکە ئەگەر پێویستت بە ڕێنمایی و یارمەتییە لە کێشەی خێزان، یان ئەگەر تۆ خۆت ژنەکەت، کچەکەت و خۆشکت دەچەوسێنیتەوە و پێویستت بە یارمەتی هەیە بۆئەوەی خۆت بگۆڕیت.
هاوکاری دامودەزگاکانی حکوومەت و لایەنە خۆبەخشەکان
ئێمە بە ڕاوێژکرن، ناوبژیکردن، فێرکاریی و دروسکردنی پێوەندی و شێوەی تر، کارئاسانی و یارمەتی دامودەستگاکانی حکوومەت و لایەنە خۆبەخشەکان دەکەین.
بنکەی پێشوازیکردنی ڕۆژانە
نینا – خانەی پارێزگاری کردن لە ژنان – Kvinnojouren Nina
توندوتیژیی پەیوەست بە شەرەفەوە: تێگەیشتنی ئێمە
لێرەولەوێ لە جیهاندا تێگەیشتنی وا لای تاکەکەسەکان و گرووپەکاندا هەیە، کە بەپێی ئیسلام توندوتیژیی شەرف ڕەوایە. تێگەیشتنی وا هەیە و بۆ نموونە لەو ناوچانە پێڕەو دەکرێ کە تێیاندا نوێنەرانی دەمارگیریی جیاخوازیی ئایینیی کاریگەرییان لەسەر سیاسەت و یاساداناندا هەیە. لە ئەورووپایش لەناو تاکەکەس و گرووپەکاندا هەیە، بۆ نموونە لەناو ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە ڕوونکردنەوەیەکی یەکلایەنە هەیە لەسەر توندوتیژی و چەوساندنەوەی ژن.
ڕاستی ئەوەیە کە توندوتیژیی شەرەف ڕەگی دەگەڕێتەوە بۆ ناو کولتووری پێش ئیسلام، بەڵام دەکرێ ئایدۆلۆژیای ئایینی تریش ڕۆلی بەهێزکردن ببینێ و هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ ستروکتوورەکانی شەرەف. زۆر جار گرووپەکان و تاکەکەس، ئایین بە کار دەهێنن بۆئەوەی ڕەوایی بدەن و نەریتی ٢٠٠٠ ساڵ کۆنی چەوساندنەوەی ژن بهێڵنەوە.
ئێمە کە لە نینا – خانەی پاراستنی ژنان، کار دەکەین، ئەزموونی زۆر و کەسی پسپۆرمان هەیە لە کارکردن دژی توندوتیژیی پەیوەست بە شەرەف لەسەر تاکەکەس، خێزان و گرووپەوە، هەم لە ئەورووپا و هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا.
کاری خانەی پارێزگاری
خانەی پاراستنی ژنان (نینا) گفتوگۆ و ڕێنماییکردن بەم زمانانە پێشکەش بەو ژن و گەنجانە دەکات کە دووچاری توندوتیژیی بوونەتەوە – سوێدی، عەرەبی، کوردی (سۆرانی و کرمانجیی)، فارسی، داریی، تورکی و ئینگلیزی. ئەمەیش بە کۆبوونەوەی ڕووبەڕوو و هەروەها بە تەلەفۆن و پۆستی ئەلێکترۆنی و چاتەوە دەکرێ.
بەشێکی گرنگی کاروبارەکان پاڵپشتیکردن و یارمەتیدانە لە پەیوەندییکردن بە دامودەستگاکانەوە، (پۆلیس، خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی، دامودەستگای کۆچ، خزمەتگوزاریی تەندروستیی، نەخۆشخانە، دادگاکان و هی تریش). هەروەها یارمەتیدانی دامودەستگای پەیوەندیدار بە زانیاری و پسپۆریی ئێمە لە کاتی ڕاییکردنی مامەڵەیەکی تایبەتدا.
تایبەتمەندێکی کاروباری کۆمەڵایەتی، بە کارامەیی لە چارەسەری کێشەی خێزاندا هەم بۆ تاکەکەس و هەم لە گرووپیشدا پاڵپشتی پیشکەش دەکات.
هەموو هاوکارەکانمان لە – خانە- دا دوو، یان سێ زمان دەزانن و زۆربەیشیان خۆیان ئەزموونی کۆچکردنیان هەیە.