ڕای گشتی و هوشیارکردنەوە – Opinionsbildning
بەشێک لە کارەکانمان هەڵخڕاندنی ڕای گشتی و دانی زانیاری و هوشیارکردنەوەیە. وەک ڕۆتینێکی ساڵانە لە ڕۆژە تایبەتەکاندا چالاکیی گشتی بەمەبەستی خستنە ڕوی پرسە تایبەتەکانی ژن و یەکسانی ڕێکدەخەین، زانیاری بڵاودەکەینەوە و لەبارەیانەوە گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی ئاسایی و ئامادەبوواندا دەکەین. هەمیشە هەوڵ دەدەین کە بەشیوەیەکی هاوبەش لەگەڵ لایەنی تردا ئەم چالاکیانە ئەنجام بدەین.
بە چالاکی جۆراوجۆرەوە بەشداری (ئەلمێدالێن) هەفتەی سیاسی سوید دەکەین. لە ڕۆژی جیهانیی ژنانیشدا (٨ی ئادار)، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی پیاو بەرانبەر بە ژن (٢٥ ی نوڤێمبەر) و ساڵڕۆژی کوشتنی فادیمە شاهینداڵ (١ ی جەنیوەری) چالاکیی گشتیمان هەیە.
هەروەها هەڵمەت، مێزگرد، کۆنفرانس و چالاکیی تریش ڕێک دەخەین، کە زۆربەی جار لەگەڵ لایەنەکانی تردا بە هاوبەشی ئەنجامیدەدەین.
زیاتر لە ڕاپۆرتی چالاکیەکاندا بخوێنەوە
وتار لە ئەرشیڤەوە: هەڵخڕاندنی ڕای گشتی