سەبارەت بە ژن، منداڵ و ئەو خێزانانەی کە دووچاری توندوتیژیی شەرەف هاتوون، لەگەڵ دەزگای خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی (سۆسیال) و پۆلیس و لەگەڵ ڕێکخراوی هاوشێوە لە دەرەوەی وڵاتدا بەیەکەوە کاری کردووە (دێکومێنت هەیە). بەم شێوەیە IKKR توانیویەتی یارمەتی ژنان و کچان بدا کە هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە، یان بەبێ خواستی خۆیان بردراون بۆ دەرەوەی سوید و بەزۆر بەشودراون.
ساڵی ٢٠٠٩ IKKR دەستپێشخەریی کرد لە دامەزراندنی تۆڕێک بۆ ئەو ڕێکخراوانەی کار لەگەڵ یەکسانی و گونجاندن دەکەن لە ستۆکهۆلم، لەلایەن ژنانێکەوە کە پێشینەی پەناهەندەییان هەبوو دروستکرا و بەرێوەیان دەبرد. تۆڕەکە لە ١٥ ڕێکخراو پێک هاتبوو و ٤ ساڵ کاری کرد. چالاکیی سەرەکییان لە تۆڕەکەدا، گۆڕینەوەی ئەزموون و خولی فێرکردن بوو بۆ هەمووان لە ڕێگای کۆنفرانس و چالاکی جۆراوجۆرەوە.
IKKR لەڕێگای هاوکاری و کاری پێکەوەییەوە لەگەڵ شارەوانیەکان و دامودەزگاکانی حکوومەتدا وەک ئەنجومەنی پارێزگای هەرێمی ستۆکهۆلم، کۆنفرانس و چالاکیی دەربارەی گەشەی تواناسازیی بەڕێخستووە.
کاری پێکەوەیی
کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان IKKR ئەندامە لە یەکیەتی سەراسەری ڕێکخراوو خانەکانی پاراستنی ژنان و کچان لە سوید UNIZON و چالاکانە بەشداریی لە کاروبارەکانی UNIZON دا دەکات.
IKKR هەڵسوڕاوانە هەر لە سەرەتاوە گەشەی کردووە و هاوکاری و کاری پێکەوەیی لەگەڵ ڕێخراوی تری هاوشێوەیدا و کەسانی پەیوەندیدار لە سوێد، ئەورووپای ڕۆژئاوا، عێراق، ئێران، تورکیا و کوردستاندا، جێگیر کردووە. لە کارە پێکەوەییەکان لەگەڵ ئەو لایەن و کەسانەدا کۆنفرانس، خولی فێربوون، کۆڕ و کۆبوونەوە و کەمپینی جیاوازی ڕێکخستووە.
چەندان ساڵە IKKR چالاکانە بەشداری لە گەشەی دیموکراتی و یەکسانی لە کوردستانی عێراقدا کردووە، بە کۆمەکی پرۆژە لەوانە لە (سەنتەری پالمێ)وە.