لە کۆتاییدا سەرکەوتوانە و بە شۆڕوشەوقەوە هەفتەیەکی پڕ زانیاری، ئەزمون گۆڕینەوە و یەکتر ناسین و خۆشیمان بەڕێکرد.
سوپاس بۆ گەنجەکان لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە کە ڕۆژەکانیان پڕ لە وزە و کار و توانایی و دڵخۆشی کرد.
پێزانینی زۆر بۆ دەستەی پشتیوانی و ڕاوێژ کە کە لە ماوەی هەفتەکەدا زانیاری و ئەزمونەکانیان لەگەڵماندا بەش کرد، هاوکارمان بوون و بەردەوامن. دەستەکە پێکهاتوون لە نوێنەری (بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و توندوتیژی نێو خێزان، بەشی جێندەری (وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی)، وەزارەتی ڕۆشنبیری)، دو پارێزەر و دوو سینەماکار لە سلێمانی و هەولێر.
بەبەشداری چوار پسپۆڕ لە مەیدانەکانی یاسا، مافی مرۆڤ، هێزی نێرینەو توندوتیژی، سینەما وەک ئامرازێکی پەروەردە) لە سوید، کە ئەوان نەک تەنها پسپۆڕن بەڵکو مێژویەکیان لە بەرەوپێشبردنی پرسەکانی مافی مرۆڤ و یەکسانی لە کۆمەڵگەی سوید تۆمارکردووە و کاریگەری و گۆڕانکاری بەدوای خۆدا هێناوە.
سوپاس بۆ دوو وەرگێڕی بەتواناو سوێندخواردو کە بەدرێژایی هەفتەکە چ لە ناو چالاکیەکان چ لە دەرەوە هاوکارمان بوون.
پرۆژەی “بەهێزکردنی یەکسانی و دیموکراسی لە کوردستان”، بە سەرپەرشتی کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان_ سەنتەری نینا لە سوید وە ڕێکخراوی پاو لە کوردستان، بە هاوبەشی (بیرۆی پارێزەران، ڕێکخراوێکی تر بۆ گەشەپێدان) لە سوید. بە پشتیوانی ئینستیتوتی سویدی.
سهنتهری نینا
كۆمیتهی نێونهتهوهیی بۆ مافهكانی ژنان
[g-itg gid=”2326″ width=”100%” img_h=”75%” img_num=”4″ font_size=”3″ random=”1″ watermark=”1″][/g-itg]