لە درێژەی کارەکانی پرۆژەی هاوکاری نێونەتەوەیی نێوان سوید و کوردستان بۆ بەهێزکردنی مافی مرۆڤ و یەکسانی جەندەری، ڕۆژی ١١ی ٦ کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو، نەک سەبارەت بە گۆڕینی ناوەرۆک یان تێکستی یاسا بەڵکو سەبارەت بە پرۆسە و میکانیزم و ڕێگا کردەییەکان لە ئاستە جیاوازەکاندا بۆ بەسەرەنجامگەیاندنی گۆڕینی یاسا. سەرەڕای جیاوازی زۆری بارودۆخی نێوان کوردستان و سوید و ئاستی یەکسانی جەندەری بەڵام پێویستمان بە گۆڕینەوەی ئەزموون هەیە لەم بارەیەوە کە بتوانین بەپێی دۆخی کوردستان سودی لێوەربگرین.
لێرەدا ڕێبێککا لاگ وەک پارێزەرێکی بە ئەزموون لە سویدەوە کە دەستی هەیە لە گۆرانکاری لە هەندێک لە یاساکاندا، باسی لە مێژوو و قۆناغە جیاوازەکانی گۆڕینی یاسای سوید، لە شێوەی کارکردنی پاریزەران، بزووتنەوەی ژنان، شەڵتەرەکان، دەزگا پەیوەندیدارەکان و هاوکاری نێوانیان بۆ بەسەرەنجام گەیاندنی ئەو گۆرانکاریانە لە شەست ساڵی پێشودا کرد. باسی لەسەر ئەو پلاتفۆرم و ناوەندە دەوڵەتیە کرد کە تیایدا شارەزایان و چالاکی مەیدانی پرسوڕایان پێ دەکرێت لە گۆڕانکاریەکاندا.
کۆنفرانسەکە لە سێ پانێڵ پێکهاتبو:
1. پانێڵی پارێزەران لە سوید و کوردستانەوە
2. پانێلی پسپۆڕانی جەندەر و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە کوردستان
3. پانێڵی ڕێکخراوەکانی ژنان لە کوردستان
ئەم پرۆژەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن سەنتەری نیناوە بە هاوکاری ڕێکخراوی پاو لە کوردستان بە پشتیوانی ئینستیتوتی سوید دەستی پێکردووە.
بەشێک لە پرۆژەکە کارکردنە لەگەڵ گەنجان لە سەرتاسەری کوردستانەوە.
بەشێکی تری پرۆژەکە کارکردنە لەگەڵ ڕێکخراو و دەزگا پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەم بابەتە دیاریکراوانە.
Public Aid Organization – ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی – منظمة النجدة الشعبية
[g-itg gid=”2322″ width=”100%” img_h=”75%” img_num=”4″ font_size=”3″ random=”1″ watermark=”1″][/g-itg]