بەشداریی کۆمیتەی نێونەتەوەیی بۆ مافەکانی ژنان- سەنتەری نینا لە پرۆگرامێکی گرنگی ئینستیتوتی سوید بۆ دروستکردنی پەیوەندی و گۆڕینەوەی ئەزموون لەگەڵ نزیکەی 100 لە گەنجان لە وڵاتانی جیهانەوە بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکوری ئەفریقا، باشوری ئاسیا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات کە بانگهێشتکرابوون بۆ ستۆکهۆڵم.
ئەم بەرنامەیە دەرفەتێکی تایبەت و گرنگە بۆ پێکهێنانی تۆڕ و کۆڕ و کۆمەڵ و پەیوەندی لەگەڵ گەنجانی چالاک لەسەر ئاستی جیهان، کە گفتوگۆ و قسە و باس و زانیاری گرنگی تێدا ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
بەشدار بووان بۆ نزیکی 10 ڕۆژ خول و ۆرکشۆپ و سەردانی مەیدانیان لەلایەن ئینستیتوتی سوید بۆ ڕێکخرابوو. ئەم گەنجانە ڕۆڵێکی گرنگیان لە گەشەپێدانی پرسەکانی مافی مرۆڤ، یەکسانی جێندەری و ژینگە لە وڵاتانی خۆیان هەیە. لەهەمان کاتدا لە ڕێگای ئەم پرۆگرامەوە و بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوپشتی نێونەتەوەیی پەیوەندی و تۆڕ و کاری هاوبەش لە نێوان یەکتر و لەگەل رێکخرا و چالاکوانی هاوشێوە لە سوید پێکدەهینن.
[g-itg gid=”2306″ width=”100%” img_h=”75%” img_num=”4″ random=”1″ watermark=”1″][/g-itg]