سەنتەری نینا لە هەفتەی سیاسی لە ستۆکهۆڵم!

2

هەفتەی سیاسی لە ستۆکهۆڵم ( یارڤا ڤێکان ) بۆ ماوەی دوساڵە ڕێکدەخرێت، بۆ گفتوگۆ و پانێڵ و ناساندنی سیاسەتی دەوڵەت و حیزبەکان، ڕێکخراو و دەزگا پەیوەندیدارەکانی تر بە پرسە کۆمەڵایەتی و سیاسەکان …، بەمەبەستی پێکهێنان و بەهێزکردنی پەیوەندیەکان لە نێوان هەموو بەشداربوواندا، بۆ گۆڕینەوەی ئەزمون و خستنەڕوی بەرنامە جیاوازەکانی هەمو لایەنەکان.

سەنتەری نینا بۆ ناساندنی ئامانج و کاروچالاکیەکانی و گفتوگۆ لەگەڵ ئامادەبوان بەمەبەستی دروستکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەرفراوان لەنێو کۆمەڵگای سوید و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی تر، بەشدار بوو لە هەفتەی سیاسی ستۆکهۆڵم.

بەشێوەی جۆراوجۆر ئامادەبووان بە گفتوگۆ و پرسیارەکانیان سەردانیان کردین، چ وەک لایەنەکان، چ وەک ژنان و گەنجانێك کە پێویستیان بە کۆمەک و پشتیوانی هەبوو. لەلایەن مامۆستا، لێکۆڵەرو توێژەرەکۆمەڵایەتیەکانەوە دەربارەی مەیدانی کاری سەنتەر و گرفتەکانی ئەوان لە شوێنی کاریان و چۆنیەتی هاوکاری و گۆڕینەوەی ئەزموونەکان گفتوگۆ کرا، پێشوازی و پشتیوانەیەکی بەرچاو لە بەرنامەکانی سەنتەر هەبوو. لەهەمان کاتدا بەشدار بوین لە پانێڵێک کە لەلایەن هۆمانیستەکانی سویدەوە سەبارەت بە قوتابخانە ئایینیەکان لە سوید ڕێکخرابو.
دەستی هەمووان خۆش بێت بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی بەرنامەکان

سوپاسی تایبەت بۆ نەجات، سوعاد، تارا، نازەنین، سیروان، ستێفان بۆ ئەرک و ماندوبونەکانیان
بەهیوای بەردەوامی

سەنتەری نینا

print