کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ منداڵ و خێزانە ئێزدییەکان لە کەمپەکانی کوردستان!

26

سەنتەری نینا هەستا بە کۆکردنەوەی هەموو جۆرە یارمەتییەکی پێویست ( لە جل و بەرگ و پێڵاو و پارەو یاری و پێداویستی منداڵ و گەورە، بە پێداویستی وێنەکێشان و کاری دەستی بۆ کردنەوەی خول و سەرگەرمی ) بۆ خێزانە ئێزیدیەکان لە کەمپەکانی کوردستان.

ئێمە لە کوردستان بەهاوکاری  ڕێکخراوی ( PDO ) رێکخراوی خەڵک بۆ گەشە پێدان کە بۆماوەیەکی درێژە چالاکی مەیدانییان لە ناو کەمپەکاندا ئەنجامداوە، ئەم کارە ئەنجام دەدەین.
ئەمە دووەم جارە هەڵدەستین بەم کارە و توانیمان بڕێکی زۆر نزیکەی هەزار کیلۆ لە کۆمەک کۆبکەینەوە  بەبەرپرسیاریەتی ڕێکخراوی PDO بۆ دابەشکردنی لە کەمپەکاندا.

بە گەیشتنی هەموو شت و مەکەکان بە وێنەو فیلم ڕاپۆرتی سەرەنجامی کارەکانتان پێ ڕادەگەیەنین.

سوپاس بۆ هەموو هاوکاری و هاوخەمی مرۆڤ دۆستانەتان.
سوپاس بۆ لایەنگران و خۆبەخشان و ئەندامانی سەنتەری نینا کە بەدڵسۆزی و بەبێ ماندوبوون کارەکانیان ئەنجامدا.

بەهیوای بەردەوامی بۆ ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان لە کوردستان.

ئێمە بەردەوام دەبین لە ناردنەوەی کۆمەك. بۆ کۆکردنەوەی بەردەوامی هاوکارییەکانتان پەیوەندی بکەن بەم ژمارەوە:  77 85 717 070

سەنتەری نینا
12-09-2018

 

print