ببە بە ئەندام:

تۆ – کە پێت وایە ئێمە کارێکی بەنرخ لە کۆمەڵگادا دەکەین، بەخێر بێیت بۆ ناومان وەک ئەندام.

وەک ژن یان پیاو دەتوانی لە ڕێکخراوەکەماندا ببیت بە ئەندام و بەشدار بیت لە چالاکی و کۆبونەوەکانماندا.

بۆ ئەندامان، کۆبونەوەی ئەندامان و کۆبونەوەی ساڵانە، هەروەها بۆنەی کۆمەڵایەتی و چالاکی گشتیمان هەیە لەگەڵ بەشداری میوانانیشدا بە پێشکەش کردنی بابەتی فەرهەنگی و موزیک.

میوانەکانمان نێونەتەوەیی و سویدین کە هەموان یان لایەنگری کارەکانمانن یان کاردەکەن لە هەمان بوارەکانی ئێمەدا.

ئابونەی ئەندامان ٢٠٠ کرۆن/ ساڵێک