Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

سەنتەری نینا فیلمێکی دیکۆمێنتاری بەرهەم هێناوه! لە پشت ده‌رگا داخراوه‌کانه‌وه‌!


24 Nov 2016
فیلمێک لە سەرەنجامی ئەزمونی کاری زیاتر لە ٢٥ ساڵی کۆمەڵێک ژن و پیاو لە بواری مافی مرۆڤ و پرسی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتیدا.

له‌م فیلمه‌دا تەنها یەکێک لە لایەنەکانی کاری تێدا بەرجەستەکراوە، ئەویش چیرۆک و بارودۆخی ژنانێکە کە بەهەر هۆکارێکەوە ووڵاتی خۆیان بە ناچاری بەجێدەهێڵن و ڕودەکەنە ووڵاتانی ڕۆژئاوا، بە ئومێدی ئەوەی بگەنە سەرزەمینێکی ئارام و دڵنیا کە تیایدا ژیانیان پارێزراو بێت.

ئایا چاوەڕوانیيەکانیان تا چ ڕادەیەک لە شوێنی خۆیدایە؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ ساڵەهایه‌ یاساکانی مافی مرۆڤی تیا جێگیربووه‌ به‌ڵام له‌وێش به‌ شێوه‌یه‌کی تر و ئاستێکی تردا ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵاواردن ده‌بنه‌وه‌.

سوپاسی زۆر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ هیلاک بوون و به‌شدار و هاوکار بوون له‌ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م فیلمه‌دا که‌ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژی خایاند تا ته‌واو بوو، ژماره‌یان زۆره‌ و له‌ درێژه‌ی فیلمه‌که‌دا ناوی هه‌موويان هاتووه‌.


لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە ڕوداوگەلێکی زۆر هەن، ئەو ڕوداوانەی کە کەم کەسانێک بۆیان هەیە بیزانن وە کەم کەسانێک جورئەتیان هەیە باسی بکەن!

ڕوداوگەلێک کە ناتوانین ئەندێشەیان بکەین، نامانەوێ باوەڕ بە ڕاستییان بکەین. ته‌نها له‌ ڕێگای ئەو داستانە زیندووانەوه‌ که‌ ژنان خۆیان ‌جورئەت دەکەن بیانگێڕنەوە ئاگادارده‌بین له‌وه‌ی که‌ له‌ پشت په‌رده‌کانه‌وه‌‌ چی ده‌گوزه‌رێت.

ته‌نها له‌ ڕێگای کاروچالاکی مەیدانییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه‌، تێگه‌یشتنێکی واقیعیانه‌مان له‌باره‌ی ئه‌و گرفت و ئازارانه‌ له‌لا گه‌ڵاله‌ ده‌بێت، تا بتوانین له‌ ئاستێکی به‌رفراوانتری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی گونجاومان بۆ هۆکارو پێشینه‌ی ڕوداوه‌کان و کاریگه‌ريیان له‌سه‌ر ژنان و هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌بێت.


بۆیه‌ هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارييه‌تیه‌ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ فاکته‌رێکی گرنگ ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی کاریگه‌رو ته‌ندروست له‌م ڕاستایه‌دا.

ئه‌وکات زۆر به‌ووردیش ئاگاداری لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی ده‌زگا فه‌رميیه‌کان و ئه‌و ئیمکانیه‌ت و به‌ربه‌ستانه‌ی که‌ له‌ کارکردنیاندا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌کاریده‌هێنین، که‌ ئه‌مه‌ش یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ شێوه‌ی کارکردنی ئێمه‌ و جۆری ئه‌و فشارانه‌ی که‌ پێکیده‌هێنین به‌ره‌و گۆڕانکاری پایه‌یی له‌ سیسته‌م و یاسا و ڕێسادا، بۆ جێگیرکردنی مافی مرۆڤ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی پرسی یه‌کسانی و که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا.


با بزانین ئەو ڕاستیانە چین کە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە ڕوودەدەن لە ماوەی 43 خولەکدا، لە ڕێگای کورتە فیلمی دێکومێنتاری ( لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە )!



بۆ بەدەستکەوتنی هەموو فیلمەکە پەیوەندی بکەن بە:


0046739084190, nina@ikkr.org، nina.ikkr@hotmail.com





سەنتەری نینا
24-11- 2016

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (38) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌




1 2 3 4 5

هەواڵ و چالاکی



هه‌واڵه‌کانی توندووتیژی



بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌ی تیۆری




بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2018 | Start| Designed by www.helanet.se