Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

چه‌ند زانیاریيه‌کی پێویست بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ تازه‌ دێنه‌ سوید و داوای په‌نابه‌ری یان مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ ده‌که‌ن:


25 Mar 2017
له‌به‌رئه‌وه‌ی پرسیارێکی زۆرمان لێده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی داوای په‌نابه‌ری و یاساکانی له‌ سوید، پێم باش بوو لێره‌دا هه‌ندێک له‌و زانیاريیه‌ سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تیيانه‌ی که‌ پێویستن زۆر به‌ کورتی دانێم.


• ئه‌وه‌ی ڤیزای شنگنی هه‌بێت به‌بێ په‌نجه‌مۆر، ‌ دوای 6 مانگ له‌ مانه‌وه‌ی له‌ سوید ده‌توانێ داوای په‌نابه‌ری یان مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ بکات. له‌وکاتانه‌دا هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی ئابوری و مانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ستۆی خۆیدایه‌‌.

• ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری هه‌یه‌ له‌ ووڵاتێکی ئه‌وروپی، دوای 18 مانگ له‌ مانه‌وه‌ی ده‌توانێ داوای په‌نابه‌ری بکات. له‌وکاتانه‌دا هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی ئابوری و مانه‌وه‌ی له‌ ئه‌ستۆی خۆیدایه‌.

• ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ (ئیقامه‌)ی ووڵاتێکی ئه‌وروپای هه‌بێت، دوای دوو ساڵ له‌ وه‌رگرتنی ئیقامه‌که‌و تازه‌ نه‌کردنه‌وه‌ی، پاش دوو ساڵی تر دوای ئه‌وه‌، یانی به‌گشتی ده‌کاته‌ چوار ساڵ ده‌توانێ داوای په‌نابه‌ری بکات.

• پاش وه‌رگرتنی بڕیارى ڕه‌تكردنه وه و ناردنه‌وه‌، چوار ساڵ دوای ئه‌وه‌ ده‌توانن دووباره‌ داوای په‌نابه‌ری بکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی ئه‌و چوارساڵه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری ووڵاتێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپای کردبێت و له‌ ناو پاسپۆرتدا دیار بێت یان بیسه‌لمێنێ، ئه‌وا پێویست ناکات چوارساڵه‌که‌ تێپه‌ڕێنێ و هه‌ر کاتێک له‌و ماوانه‌دا و دوای سه‌فه‌ره‌که‌ ده‌توانێ داوای په‌نابه‌ری بکاته‌وه‌.

• ئه‌وه‌ی هاوڵاتی ئیتالیا یان هه‌ر ووڵاتێکی تری ئه‌وروپا بێت، ده‌توانێ ئازادانه‌ له‌ سوید کار بکات به‌بێ ئیقامه‌ی کارکردن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ته‌نها ئیقامه‌ی ئیتالیا یان هه‌ر ووڵاتێکی تری ئه‌وروپی هه‌بێت ته‌نها ده‌توانێ بۆ سێ مانگ ئازاد له‌ سوید کار بکات، پاش سێ مانگه‌که‌ ده‌بێت له‌ ده‌زگای کۆچه‌وه‌ مۆڵه‌تی کارکردن وه‌ربگرێت .


• به‌گشتی پرۆسه‌ی داوای په‌نابه‌ری به‌ 3 قۆناغدا تێده‌په‌ڕێت:

1. داوای په‌نابه‌ری له‌ ده‌زگای کۆچ، گه‌ر نه‌گه‌تیڤ بوو ده‌کرێت داوای پیاداچوونه‌وه‌ (ئیستیئناف) بکرێت.

2. گه‌ر ئه‌ویش نێگه‌تیڤ بوو، ئه‌وا دۆسیه‌که‌ ده‌نێردرێت بۆ دادگای ده‌زگای کۆچ. گه‌ر له‌وێش نه‌گه‌تیڤ بوو، ئه‌وا له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا ده‌کرێت داوای پیاچوونه‌وه‌ بکرێت.

3. گه‌ر ئه‌ویش نێگه‌تیڤ بوو ئه‌وا ده‌نێردرێت بۆ دادگای باڵای ده‌زگای کۆچ که‌ دوایین قۆناغه‌.

4. به‌ڵام له‌ دوای ئه‌م قۆناغه‌ش ئیتر که‌سه‌که‌ له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تی خۆی ده‌توانێ پارێزه‌ر بگرێت، یه‌که‌م جار بۆ وه‌ستانی بڕیاری ناردنه‌وه‌که‌، دوای ئه‌وه‌ش به‌ پێشکه‌ش کردنی دێکومه‌ێنتی تازه‌ داوای پیاچوونه‌وه‌ بکات.


تێبینی:

• بۆ هه‌موو داوایه‌کی پیاچوونه‌وه‌ ده‌بێت دێکومێنتی نوێ هه‌بێت، یان بارودۆخی ئه‌و ووڵاته‌ی که‌ لێوه‌ی هاتویت گۆرانکاری به‌سه‌ردا هاتبێت که‌ خه‌ته‌ر له‌سه‌ر ژیان دروست بکات له‌ گه‌ڕانه‌وه‌دا.

• هه‌موو داوایه‌کی پیاچوونه‌وه‌ ماوه‌ی 3 هه‌فته‌ هه‌یه‌ له‌ دوای ده‌رکردنی بڕیاره‌که‌وه‌.

• بۆ کوردانی کوردستان به‌ تایبه‌ت کوردستانی عێراق، وه‌رگرتنی ئیقامه‌ ئاسان نیيه‌، به‌گشتی له‌ حاله‌تێکدا که‌ ده‌بێت بیسه‌لمێنی مانه‌وه‌ت له‌ ووڵاتی خۆت ژیانتی ده‌خسته‌ به‌ر خه‌ته‌ری مه‌رگه‌وه‌.




هەڵاڵە رافع
سه‌نته‌ری نینا
25-03-2017

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (54) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌




1 2 3 4 5

هەواڵ و چالاکی



هه‌واڵه‌کانی توندووتیژی



بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌ی تیۆری




بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se