Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی


7 Mar 2017
- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.

- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ.

- زۆرینه‌ی قسه‌که‌ران و ڕابه‌رانی یه‌کسانی ژن و پیاو (فیمینیسته‌کانن) که‌ خودی فیمینیزم و زۆرینه‌ی باڵه‌کانی له‌ هه‌ناوی به‌ره‌ی ڕاست و لیبرالیزمه‌وه‌ ده‌رچووه‌. ئه‌مانه‌ش ئامانجیان گۆڕینی سیسته‌می سیاسی نیيه‌ به‌ره‌و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکو ته‌نها بۆ هه‌ندێک ڕیفۆرمه‌ له‌ناو خودی ده‌سه‌ڵاته‌ نایه‌کسانه‌کاندا.

- زۆرینه‌ی ڕێکخراوه‌کانی ژنان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ڕێکخراوی نوخبه‌ن، نه‌ک لە هەموو ژنان و بۆ هه‌موو ژنان، وه‌ ئه‌وانیش به‌شێکن له‌ سیسته‌مه‌ سیاسیه‌کان.

- زۆربه‌ی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان هه‌وڵه‌کانیان ىۆ بەدەسەڵات گه‌یشتنی ژنانه و جێگاگرتنه‌وه‌ی پیاوان و وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه‌یه‌ که‌ پیاوان هه‌یانه‌، نه‌ک گۆڕینی سیسته‌مه‌ سیاسیه‌کان به‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ و مافه‌کانی مرۆڤ به‌ ژن و پیاوه‌وه‌.

- زۆربه‌ی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان ئامانجیان دروستبونی عاله‌مێکی ژنانه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر عاله‌می پیاوانه‌دا، که‌ ئه‌مه‌ ڕێک پێچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی هاوکێشه‌که‌یه‌ به‌باره‌که‌ی تریدا و دوباره‌ دروستکردنه‌وه‌ی هه‌مان بارودۆخه‌ که‌ نیوه‌ی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریی ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت به‌سه‌ر نیوه‌که‌ی تریدا.

- تا ئیستاش زۆربه‌ی "ڕابه‌رانی" ژنان وه‌ک قوربانی خۆیان ده‌ناسێنن و کار بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌که‌ن، خۆیان له‌ قاڵبی گوناح و داماو نه‌هێناوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌چوه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ به‌ ئیراده‌و به‌بێ منه‌ت و به‌بێ به‌راوردکردنی خۆی به‌ پیاو به‌ڵکو شان به‌شانی ئه‌وان هه‌نگاو بۆ گۆڕینی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا بنێت به‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردووک ژن و پیاو. تەنانەت زۆرجار یاخیبون و ئازادی و ئازایەتیش دوبارە دەچێتەوە قاڵبی قوربانی.

- به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر تا ئێستاش بزوتنه‌وه‌و خه‌باتی ژنان هێشتا له‌ ئاستی په‌رچه‌کرداردایه‌، تا ئه‌وه‌ی که‌ به‌شدار بێت له‌ بیناکردندا.

- کاری ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ژنان گۆڕینی سیستمی سیاسی نیه‌، به‌ڵکو ته‌نها وه‌سیله‌یه‌که‌ بۆ ئاسانکاری و هاوکاری سیستمه‌کان به‌تایبه‌ت له‌ ووڵاتانی ئه‌وروپادا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌ هه‌نوکه‌ییه‌کانی ژنان به‌تایبه‌ت توندووتیژی، له‌باشترین حاڵه‌تیاندا ده‌توانن ته‌نها فشارێک بن بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کان، یان وه‌ک ڕاوێژکار سوودیان لێوه‌ربگیرێت.

- به‌داخه‌وه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌ش که‌ بزووتنه‌وه‌کان هه‌یانه‌ له‌ زۆربه‌ی زۆری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگاشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و بوه‌ته‌ به‌شێک له‌ خه‌سڵه‌تی شه‌خسی و کۆمه‌ڵایه‌تیش و له‌ ناو ژیانی ڕۆژانه‌شدا به‌ریده‌که‌وین.

- به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ئایدیۆلۆجیاو سیسته‌مه‌ سیاسیه‌کان ڕۆڵی " ژن بوون" و "پیاوبوون" و "قوربانی" و "تاوانبار"یان داهێناوه ‌و چه‌سپاندوه‌، له‌ ئێستاشدا کارکردن بۆ وه‌لانانی ئه‌م سیستمه‌ وابه‌لاڕێدا براوه‌ که‌ بوه‌ته‌ ڕێگر له‌به‌رامبه‌ر هاتنه‌ مه‌یدانی ئه‌و پیاوانه‌شدا که‌ له‌گه‌ڵ سیستمێکی یه‌کسان و دادپه‌روه‌ردان، به‌تایبه‌ت له‌ کوردستان.

ئەمانەش هەمووی سەرەنجامی کاریگەری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی خودی سیستەمە سیاسیەکان خۆیانە. لە بەرژەوەندی و بۆ بەردەوامی ئەو سیاسەتانەیە کە بەشێک لە ژنان و بەشێک لە پیاوان لێی بەهرەمەندن، نەک هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا بە ژن و پیاوەوە.

هەڵبەتە هەندێک لەم خاڵانە باسی زۆر دەوێت و لێرەدا ناکرێت.



هەڵاڵە ڕافع
7ی مارس 2017

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (142) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌




1 2 3 4 5

هەواڵ و چالاکی



هه‌واڵه‌کانی توندووتیژی



بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌ی تیۆری




بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se