Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

سه‌نته‌ری نینا له‌ چه‌ند خولێکدا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ!‏ ڕۆژه‌کانی 25 و 26 /02/2017


28 Feb 2017
تا هه‌بین و به‌رده‌وام بین له‌ کارکردندا، پێویستمان به‌ تازه‌کردنه‌وه‌ی زانیاريیه‌کانمانه‌!

به‌ڕاستی دوو ڕۆژی پڕ زانیاری و سوودمه‌ند بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی سه‌باره‌ت به‌ کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ئاڵۆزه‌کان بوو که‌ زۆر جار هه‌ستت به‌ هیلاکیه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌رو فشارێکی زۆر ده‌کرد له‌سه‌ر مێشکت، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا ده‌یبردیته‌ ئاستێکی تر له‌ دنیابینی و تێگه‌یشتن و شیکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.

سوپاس بۆ ناوه‌ندی شه‌ڵته‌ره‌کانی ژنان له‌ سوید که‌ به‌رده‌وام ئەپده‌یتمان ده‌کاته‌وه‌.

خول و ته‌وه‌ره‌کانی ئه‌م دوو ڕۆژه‌:
1/ ده‌سه‌ڵاتی زمان و ئه‌و ووشه‌ تایبه‌تانه‌ی ( تێرم ) که‌ له‌ مه‌یدانی ئیشه‌که‌ماندا وه‌ک مه‌یدانی یه‌کسانی ژن و پیاو و کاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شه‌ڵته‌ره‌کاندا. له‌هه‌مان کاتدا گۆڕانی ئه‌و جۆره‌ ووشانه‌ به‌پێی گۆ‌ڕانکاری و گه‌شه‌سه‌ندنی بارودۆخه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌ری جێبه‌جێکردن له‌ ناوه‌نده‌که‌ Olga Person ، نموونه‌:

• یه‌کسانی/ یان تێهه‌ڵکێشکردن
• مافه‌کانی ژنان/ یان مافه‌کانی مرۆڤ
• ڕاسیسم/ یان فره‌ ڕه‌هه‌ندی
• مافه‌کانی منداڵان/ یان له‌ ڕوانگه‌ی منداڵ بینینه‌وه‌
• هه‌لومه‌رجی یه‌کسان بۆ ژنان و پیاوان/ یان هه‌لومه‌رجی یه‌کسان بۆ هاووڵاتی.

2/ کڕین و فرۆشتنی سێکس و بازرگانی کردن به‌ مرۆڤه‌وه‌، ئاستی به‌رزوو نزمی له‌ ووڵاتانی جیاواز،
کاریگه‌ری سۆسیال میدیاکان و ماڵپه‌ڕه‌کانی پۆڕن فیلم له‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م دیاردانه‌ به‌پێی ئاستی به‌رزوو نزمی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆڵی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تیه‌کان.
له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌شی ئه‌م مه‌یدانه Simon Häggström، له‌هه‌مان کاتدا کتێبێکیشی له‌سه‌ر کۆی ئیشه‌کانی خۆی و ئه‌زمونه‌کانی بڵاوکردۆ‌تەوه‌.

3/ لاقه‌کردنی منداڵان به‌تایبه‌ت له‌ که‌سانی نزیک و ناو خێزانه‌کان خۆیاندا. هۆکاره‌کانی، کاریگه‌ریه‌کانی و چۆنیه‌تی کارکردن له‌سه‌ری له‌ ناو شه‌ڵته‌رو ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کاندا. له‌لایه‌ن
Lena Morin, Matilda Aguilar, Gita Rajan.

4/ چۆنیه‌تی تاوتوێکردنی بارودۆخی منداڵان و بڕیاردان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی قۆناغه‌کانی، کارکردن بۆیان به‌پێی ئاستی گرفته‌کان و ته‌مه‌نیان له‌ شه‌ڵته‌ره‌کاندا.

به‌شداربوان له‌سه‌نته‌ری نیناوه: نیان مسته‌فا، هاوبیر کامه‌ران، هه‌ڵاڵه‌ ڕافع .


سه‌نته‌ری نینا
28-02-2017


xoly-doo-rozhi-2017-2.jpg

xoly-doo-rozhi.jpg

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (25) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌




1 2 3 4 5

هەواڵ و چالاکی



هه‌واڵه‌کانی توندووتیژی



بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌ی تیۆری




بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se