Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

کۆبونه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ستاف و ڕاوێژکارانی سه‌نته‌ری نینا


6 Mar 2017
له‌ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ 5 ی مانگ به‌شێک له‌ ستافی سه‌نته‌ر به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردن و ڕێکخستنی چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند مه‌یدانێکی کار کۆبونه‌وه‌.

سه‌نته‌ری نینا له‌ مێژووی کارکردنیدا له‌ سوید یه‌کێک بووه‌ له‌و سه‌نته‌رانه‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کانی پشتی به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی ژن و پیاو به‌ستووه‌، ئه‌ویش له‌و باوه‌ڕه‌وه‌ که‌ پرسی یه‌کسانی په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌مووانه‌وه‌‌‌، له‌هه‌مان کاتدا کارکردن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندووتیژی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مووانه‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م باوه‌ڕه‌شی له‌ کارو چالاکیه‌ عه‌مه‌لیه‌کانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ و بووه‌ به‌ یه‌کێک‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌، که‌ له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ده‌زگاکانی سوید و کۆمه‌ڵگاشه‌وه‌ وه‌ک نمونه‌یه‌کی به‌رچاو و کاریگه‌ر له‌ تێگه‌یشتنی واقعیانه‌ی پرسه‌که‌ و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی کێشه‌کان چاویلێده‌کرێت.

سه‌باره‌ت به‌م تایبه‌تمه‌ندیيه‌و به‌رفراوانکردنی ئه‌م سیستێمه‌ له‌ کارکردن یه‌کێک بوو له‌ قسه‌وباسه‌کانی کۆبونه‌وه‌که‌.

به‌شێکی تر له‌ باسه‌کان سه‌باره‌ت به‌ کارکردن له‌ مه‌یدانی فه‌رهه‌نگی و کلتوریدا که‌ ده‌توانێت ڕێگایه‌ک بێت بۆ هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و سه‌رنجڕاکێشانیان بۆ ئه‌م پرسه‌، که‌ له‌وێوه‌ ده‌کرێت به‌ ئاسانتر ده‌ستڕابگات و کار له‌سه‌ر هه‌ردووک قوربانی و تاوانکار بکرێت.

یه‌کێکی تر له‌ باسه‌کان کۆکردنه‌وه‌و ئاماده‌کردنی ئاماری ئه‌و که‌یسانه‌ی که‌ ڕویان له‌سه‌نته‌ر کردوه‌ و شێوه‌ی کێشه‌کان و چۆنیه‌تی هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ریان له‌ ساڵی 2016.

نوسینه‌وه‌ی ڕاپۆرتی کاروچالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر له‌ ماوه‌ی ساڵی 2016 و به‌ دێکومێنتکردنی له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکه‌وه‌ به‌شێک بوو له‌ باسه‌کانی کۆبونه‌وه‌که‌.

جگه ‌له‌وه‌ باسێک سه‌باره‌ت به‌ خۆئاماده‌کردن و پلاندانان بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی ساڵانه‌ی به‌رفراوان که‌ تیایدا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو ڕاوێژکارو سه‌رپه‌رشتیکاری تێدا ده‌ستنیشان بکرێت له‌گه‌ڵ مه‌یدانه‌ جیاوازه‌کانی کارکردندا.

تاوتوێکردنی وورده‌کاری هه‌ندێک له‌ کارو چالاکی سه‌ره‌کی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌نجامدرا، تا کاتی کۆبونه‌وه‌ی گشتی.

سوپاس بۆ ئاماده‌بوان


سه‌نته‌ری نینا
2017-03-06

meeting-6-3-2017-2.jpg

meeting-6-3-2017-3.jpg

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (60) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌




1 2 3 4 5

هەواڵ و چالاکی



هه‌واڵه‌کانی توندووتیژی



بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌ی تیۆری




بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se