Arabic English
سه‌ره‌کی| ده‌رباره‌ی ڕێکخراو| سه‌نته‌ری نینا| ستاف| په‌یوه‌ندی| وێنه‌


بیروڕاو دیدار
avatar

ئیسلامی توندڕەو یان سیاسه‌ت و پەلەقاژێی ده‌سه‌ڵات!

به‌پێی کارو کرده‌وه‌کانی گروپه‌ ئیسلامیه‌کان له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردو، وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م ماوا...
avatar

هه‌موومان به‌رپرسیارین، هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌‌وه‌!

به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ ‌ مه‌سه‌له‌ی ژن وه‌ک پرسێکی سیاسی ده‌بێت له‌ کۆنسێپتی تایبه‌تی خۆیدا به‌ڕۆشنی با...
avatar

8 ی مارس! ‌ هه‌ندێک له‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌کانی ژنان له‌ سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌یی

- هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی ڕاستڕه‌و.
- به‌هێز بوونی ڕاسیزم و لیبرالیزم و ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ره‌نجامی بێهێزی...
ئایا پێت وایه‌ که‌ ده‌بێت دین له‌ ده‌وڵه‌ت و یاسا جیا بکرێته‌وه؟
بەڵێ
نەخێر
بۆم گرینگ نیە
Contact RSS Facebook Youtube

ده‌بێت بوێرین ده‌ست ببه‌ین بۆ "بچوکه‌کان" که‌ له‌ ڕاستیدا گه‌وره‌ن!


13 Oct 2016
پێکهاته‌ی گه‌وره‌ له‌ کۆمه‌ڵێک پێکهاته‌ی بچوک دروست بووه‌، هه‌ردوکیان کاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌یه‌!
ده‌بێت بوێرین ده‌ست ببه‌ین بۆ "بچوکه‌کان" که‌ له‌ ڕاستیدا گه‌وره‌ن!
کارکردن له‌سه‌ر لایه‌کیان به‌ واتای پشتگوێخستنی ئه‌ویتریان نیه‌!

زۆربه‌ی جار قسه‌و باس و گفتوگۆکانمان سه‌باره‌ت به‌ پرس و هاوکێشه‌‌ گه‌وره‌‌ سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌کانه‌، ئه‌مه‌ به‌تایبه‌ت له‌ کوردستان و ڕۆژهه‌ڵات بووه‌ته‌ نۆرمێکی باو که‌ له‌ هه‌موو مه‌جلیس و دانیشتنێکی شه‌خسی و خیزانیشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ گرفتیشمان بۆ دروست ده‌کات، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ هۆکاری خۆی هه‌یه‌، وه‌ به‌کورتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داران و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات کاری خۆی ناکات و شوێنی به‌تاڵه‌، هه‌موو کۆمه‌ڵگای پێوه‌ سه‌رقاڵ کردووه‌ تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ نه‌یپه‌رژێته‌ سه‌ر وورده‌کاریه‌ گرنگه‌کانی ژیان و ئاوڕێکیان لێنه‌داته‌وه.

به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته‌ گشتیانه‌ خۆیان له‌ کۆمه‌ڵیک بابه‌ت و پرسی ڕۆژانه‌ی چۆنیه‌تی و چه‌ندایه‌تی ژیانی خه‌ڵک پێکهاتووه‌، که‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ کاریگه‌ری پرسه‌ گشتیه‌کانی له‌سه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ ئیتر ده‌بێت پشت له‌ به‌ریه‌ککه‌وتن و به‌رزوونزمیه‌کانی ڕۆژانه‌مان بکه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام زۆر که‌م جار کۆمه‌ڵگا خۆی له‌م بابه‌تانه‌ ده‌دات و وه‌ک پێداویستی و به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌رکی خۆی گفتوگۆ و کاریان له‌سه‌ر ده‌کات.

که‌م جار ڕێکده‌که‌وێت له‌ دانیشتنه‌کاندا قسه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی ژیان کردن، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵ و گه‌نج، هه‌ست وخۆشه‌ویستی، توانای ده‌ربڕین، هاوڕێیه‌تی، گه‌شبینی، ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ خۆماندا، ئیراده‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی ژیان به‌بێ چوارچێوه‌ دروستکراوه‌کان ‌ تا ده‌گاته‌ مۆسیقا و سه‌ما، چۆنیه‌تی تیاژیان له‌گه‌ڵ ساته‌کاندا و سود و خۆشی و چێژوه‌رگرتن لێیان و زۆۆر شتی تریش ...

بۆیه‌ پێم وایه‌ زۆر گرنگه‌ بوێرین قسه‌ له‌سه‌ر کاریگه‌ری و سه‌ره‌نجامی ئه‌و وێرانکاریانه‌ بکه‌ین که‌ سیستمه‌کان له‌سه‌ر خۆمان و هه‌موو تاکه‌کان دایانناوه،‌ ئاسه‌واره‌کانی ده‌ستنیشان بکه‌ین و بتوانین گه‌ر له‌ چواچێوه‌ و مه‌ودایه‌کی که‌میشدا بێت بچینه‌ سه‌ر ناواخنی پێکهاته‌ گه‌وره‌کان، نیگه‌رانی و گرفته‌کانمان به‌ هه‌موو ورده‌کاریه‌که‌وه‌، ئه‌مه‌ش خۆی ڕێگایه‌که‌ بۆ پارێزگاری له‌ که‌سایه‌تی و ده‌رونی ته‌ندروست و به‌ ئیراده‌ بۆ توانایی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پرسه‌ گشتیه‌کانیش.

هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ژیانێکی ئاسوده‌ و ته‌ندروست ده‌کرێت له‌ هه‌نگاوی "بچوکه‌وه" که‌ گه‌وره‌یه‌‌ ده‌ست پێبکات.

ئه‌مه‌ش هه‌ر ده‌بێت خۆمان ده‌ستی بۆ به‌رین!
پێم وایه‌ ئه‌م سیمیناره‌ که‌ له‌ سه‌نته‌ری نینا ڕێکخرا ده‌ستپێکی هه‌وڵێک بوو بۆ ئه‌م جۆره‌ گفتوگۆیانه‌، که‌ خۆشبه‌ختانه‌ به‌ ژن و پیاو و گه‌نج و به‌ته‌مه‌نه‌وه‌ به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ گوێبیست و گفتوگۆیان له‌سه‌ر به‌داخه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێم ئه‌و "تابۆیانه‌" ده‌کرد.


سوپاس بۆ به‌شداربووان
سوپاس بۆ هاوبیر کامه‌ران و عه‌بدولا تۆفیق
سوپاس بۆ سوره‌یا فه‌تاحی له‌ ته‌له‌فزیۆنی کۆمه‌ڵه‌وه‌ تۆماری کرد و له‌ داهاتودا په‌خشی ده‌که‌ن

هه‌ڵاڵه‌ڕافع

بگه‌ڕێوه‌ | بینێره‌ | چاپ | (703) جار بینراوه‌

My Yahoo | Twitter| Facebook

بۆچوون بنێره‌




1 2 3 4 5

هەواڵ و چالاکی



هه‌واڵه‌کانی توندووتیژی



بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه‌ی تیۆری




بابه‌ت و کەیسی سەنتەر
avatar

ئاماری حاڵه‌ته‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و توندووتیژی که‌ روویانکردوه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2016!

ئه‌رشیفی ئاماره‌کانی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنوێنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان لە سەنتەری نینا 124 حاله‌تی له‌ ساڵی 2016 د...
avatar

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا‌

ئامار و ڕاپۆرتی که‌یسەکانی سه‌نته‌ری نینا له‌ ساڵی 2015 دا

ئاماره‌کان ده‌توانن په‌یامێکمان ده‌رباره‌...
avatar

ئاماری ساڵی 2014 ی ئه‌و که‌یسانه‌که‌ ڕویان له‌ سه‌نته‌ری نینا کردووه‌!

ئه‌و که‌یسانه‌ی‌ ڕویانکردووه‌ته‌ سه‌نته‌ری نینا و تۆمارکراون ‌ 113 که‌یسی جۆراوجۆر‌ له‌ ته‌مه‌نی 18- 65 ...
avatar

هێندە ترسی لەباوکی هەیە نەیتوانیوەبپرسێت بۆچی دایکی کوشتووە

قوربانیه‌كانی‌ كوشتن به‌ناوی‌ شه‌ره‌فپارێزییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وانه‌ نین كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به...
ikkr.org © 2017 | Start| Designed by www.helanet.se